ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

زانیاری نوێ له‌سه‌ر كاپتنه‌كه‌ی لوتن تاون بڵاوكرایه‌وه‌

پێشتر دووچاری هه‌مان حاڵه‌ت بووه‌

Yariga App

یاریگا-

بە هۆی تێکچوونی تەندروستی لۆکیر یاری نێوان بۆرنمس و لوتن تاون له‌ پرێمه‌رلیگ دواخرا و دواین زانیاری له‌سه‌ر ته‌ندورستی یاریزانه‌كه‌ بڵاوده‌كرێته‌وه‌.

لە گه‌ری 17 پرێمه‌رلیگ بۆرنمس میوانداری لوتن تاونی کرد و هەردوو یانەش بە گۆڵێک یەکسانبوون، بەڵام لە خولەکی 59 کاپتنی یانەی لوتن تاون لۆکیر بەهۆی تێکچوونی تەندروستی لە نێو یاریگا کەوت تیمی پزیشكی هه‌ردوو یانه‌ به‌خێرایی له‌ یاریگا ده‌ستیان به‌ چاره‌سه‌ركردنی یاریزانه‌ كرد.

ناوبژیوانیش یارییەکە وه‌ستاند، پاش چاوەروانی و تێپەربوونی 45 خولەک فیدراسیۆنی تۆپی پێی  ئینگلەتەرا بریاری دواخستنی یارییەکەی دا بۆ کاتێكی نادیاردا.

له‌سه‌ر دۆرخی كاپتنی یانه‌كه‌ تۆم لۆکیر یانه‌كه‌ رایگه‌یاند، سوپاسی بۆرنمس و ستافی پزیشکی هەردوولا دەکەین بۆ فریاكه‌وتنی خێرایی یاریزانه‌كه‌، داوای لێبوردن لە هاندەرانی ئامادەبوو دەکەین، بەو پێیەی یاریزانانی هەردوو تیپ لە دۆخێکی دەروونی خراپ بوون نه‌مانتوانی به‌رده‌وم بین، سوپاس بۆ پشتگیری له‌ لۆکیر و خێزانەکەی.

ئاماژەی بەوەشكردووه‌، ستافی پزیشکی تیپەکە پشتڕاستیان کردەوە، لۆکیر لە یاریگادا تووشی جەڵتەی دڵ بووە، بەڵام لە کاتی گواستنەوەی وەڵامی چارەسەری دەداتەوە، ئێستا ته‌ندروستی جێگیره‌.

روونیشیان کردووه‌ته‌وه‌، لە یاریگادا چارەسەری باشی بۆ كراوه‌ ، هەر بۆیە یانەکە سوپاسی ستافی پزیشکی هه‌ردوو یانه‌ی كرد.

لۆکیەر له‌ وه‌رزی رابردوو لە قۆناخی كۆتایی سه‌ركه‌وتن بۆ خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر کۆڤێنتری سیتی، لە یاریگای وێمبڵی لە ٢٧ی ئایار جارێكی تر کەوتۆته‌ خوارەوە، ئه‌وكات ماوەی ٥ ڕۆژ لە نەخۆشخانە بووە، نەشتەرگەری بۆ چارەسەرکردنی لەرزین لە دەمارەکانی كراوه‌ کە نەخۆشییەکی دڵە.

لۆکیر دوای ئه‌وه‌ی پزیشك رێگه‌ی پێداوه‌ پێش دەستپێکردنی وەرز لەگەڵ لوتن گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ بۆ مەشق و راهێنانەکان.

بابەتی زیاتر

Back to top button