یاریگا-
چاڤی رایدهگهنێت ئیمه به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا شایه‌نی سه‌ركه‌وتن بووین نا‌ئومێد بووم .
دوای یه‌كسانبوونی شه‌وی رابردوو جاڤی هێرناندزی راهێنه‌ری یانه‌ی بارسێلۆنا رایگه‌یاند، به‌رامبه‌ر ڤالێنسیا شایه‌نی سه‌ركه‌وتن بووین هه‌موو شتێكمان كرد بۆ بردنه‌وه، ئەوەی هەفتەی رابردوو بەسەرمان هات جارێكی تر دووبارە بووەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد،ئێمە بەدەست کێشەی گەورەوە دەناڵێنین، له‌به‌رامبه‌ر گۆڵ كاریگه‌ر نه‌بووین، دەبێت لە ناوچەی سزا بەهێزتر بین، دوو خاڵمان بەفیڕۆدا، هاتنە دەرەوەش بە خاڵێک وامان لێ‌ناکات هەست بە رازیبوون بکەین.
راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه گوتیشی، ژووری جلگۆڕین نا‌ئومێد و دڵتەنگە، ئێمە لە یاریگای خۆماندا زاڵ بووین بەسەر تیپێکی زۆر بەهێزی وەک ڤالێنسیا،ناتوانین بەم شێوەیە ڕازی بین
لە کۆتاییدا گوتی: من ئارامم و بە هەمان جۆش و خرۆشەوە وەک هەمیشە به‌رده‌وام ده‌بین، بەڵام ئەمڕۆ هەست بە نائومێدی دەکەم.