ئیتاڵیا

ماڕکیزیۆ – یۆڤانتۆس برسی نازناوەکانە

کلاودیۆ ماڕکیزیۆ بە پەرۆشە بۆ دەست پێکردنی یاری فایناڵی سوپەری ئیتاڵی بەرامبەر یانەی ناپۆلی و دووپاتی کردەوە کە دەیانەوێت بە بەدەست هێنانی نازناوێکی گەورە دەست بە وەرزی نوێ بکەنەوە.

یۆڤانتۆس لە وەرزی ڕابردوو بێ ئەوەی هیچ یارییەک بدۆڕێت توانی نازناوی خوولی ئیتاڵی بەدەست بهێنێت و ئێستاش چاویان لەسەر نازناوی سوپەرـە،لە لێدوانێکیدا ووتی :

پێویستە وا خۆمان پیشان بدەین کە باشترین لە ناپۆلی،ئێمە بۆ یەکەم نازناو یاری دەکەین لە وەرزی تازە،هەڵگڕی نازناوین و دەمانەوێت ئەم وەسفە لەسەر یاریگا پیشان بدەین،یۆڤانتۆس بەردەوام برسیە بۆ ناناوی زیاتر.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close