یاریگا-
له‌سه‌ره‌تای ئەم وه‌رزەی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقدا، یانەکانی کوردستان به گۆڕانكاری جیاوازه‌وه به‌شداریان كرد، هانده‌ران به متمانه‌یه‌كی زۆره‌وه له دوای چه‌ندین ساڵ له خراپی ئاستی یانەکانی هەرێمی کوردستان، چاوه‌ڕوانی ئاست و ركابه‌رییەکی توند بوون.
دهۆك و زاخۆ، دوو یانەکەی بادینان، به گۆرانكاری زۆره‌وه ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ وه‌رزی نوێ ده‌ستپێكرد، به‌ڵام دوای تێپەڕبوونی 10 گەڕ، هەردوو یانەکە نه‌یانتوانیوه ببنه جێگه‌ی دڵخۆشی هانده‌ران.
یانه‌ی دهۆك له‌م وه‌رزه‌ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراقدا، چەند ئەنجامێکی ئەرێنی بەدەستهێنا، به‌ڵام له دوایین چوار یاریدا، هیچ یارییه‌كی نەبردووەتەوە، له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی دابه‌زیوه بۆ پله‌ی هه‌شته‌م و ئێستا 12 خاڵی هه‌یه.
كێ هۆكاری ئه‌نجامی خراپه‌كانی یانه‌ی دهۆكه؟
له ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی ئه‌نجامه خراپه‌كان، ره‌خنه‌ی زۆر ئاراسته‌ی دەستەی کارگێڕی دهۆك كرا، عه‌بدوڵڵا جه‌لال، سه‌رۆكی یانه‌ی دهۆك له باره‌ی ناجێگیری ئەنجامەکانی چەند گەڕی رابردوو، بە تۆڕی وەرزشی یاریگای راگەیاند
به‌رپرسیاریه‌تی یه‌كه‌م له ئه‌ستۆی راهێنه‌ره، كێشه‌ی یانه‌كه كارگێڕی نییه، ئێمه وه‌كو كارگێڕی هه‌موو شتێكمان بۆ دابینكردوون، ستافی راهێنه‌ران و یاریزانانیش ته‌واوی شایستەکانی داراییان وه‌رگرتووه، دەستەی کارگێڕی به‌رده‌وام پاڵپشتی تیپەکە بووە.
عەبدوڵا جەلال، جەختی لە بەردەوامبوونی سلێمان رەمەزان، راهێنەری دهۆک لە پۆستەکەی کردەوە، بەڵام زانیاری نوێ لەبارەی چارەنووسی راهێنەرەکە ئاشکرا دەکات
متمانه‌مان به سلێمان ره‌مه‌زانی راهێنه‌ر هه‌یه، له‌گه‌ڵمان به‌رده‌وام ده‌بێت، كاری باشی له‌گه‌ڵ یانه‌كه كردووه، ناتوانم هیچ لەبارەی بەردەوامبوونی ئەنجامە خراپەکان بڵێم، بەڵام لە داهاتوودا، وەک دەستەی کارگێڕی قسەی یەکلاییکەرەوە دەکەین.
زاخۆی شێواو لە عێراق و نەدۆڕاو لە کوردستان
یانەی زاخۆ چه‌ند یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری گواسته‌وه، ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تیشی به تەڵال بلووشی، راهێنەری قه‌ته‌ری داوە.
تیپه‌كه‌ی پردی ده‌لال به‌راورد به ساڵانی رابردوو، گۆرانكاری گه‌وره‌ی كردووه، به تایبه‌ت هێنانی راهێنه‌رێكی قه‌تەڕی و گواستنه‌وه‌ی ئەمجەد عەتوان، یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بە بڕی 650 ملیۆن دینار، کە بە یەکێک لە گرانترین گواستنەوەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق هەژمار دەکرێت.
تاوەکو ئێستا زاخۆ وه‌رزێكی خراپ به‌رێده‌كات ، هانده‌ران زۆر له ئاست و ئه‌نجامی یانه‌كه ناڕازین، یانەکەی ‘پرا دەلال’ خاوه‌نی 10 خاڵه و پله‌ی 11-مینی ریزبه‌ندی گرتووه.
عه‌مار فه‌رهاد، سه‌رۆكی یانه‌ی زاخۆ، هۆکارەکانی ناجێگیری ئاستی یانەکەی بۆ تۆڕی وەرزشی یاریگا ئاشکرا دەکات
له یارییه‌كان ئاستمان خراپ نه‌بووه، به‌ڵام یاریزانان له گۆڵ کردن سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.
لە بارەی جێگیری دۆخی دارایی یانەکە، عەمار فەرهاد دووپاتیدەکاتەوە، کێشەیەکی ئەوتۆیان نییە و یاریزانان شایستەکانیان وەردەگرن
شایستەکانی دارایی وه‌ك هه‌ر یانه‌یه‌كی دیكه چه‌ند رۆژێك دوا ده‌كه‌وێت، به‌ڵام گرفتمان نه‌بووه، یاریزانان و ستافی راهێنه‌رانیش شایستەکانی داراییان وه‌رگرتووه.
سەرۆکی یانەی زاخۆ، متمانەیەکی زۆری بە راهێنەرە قەتەڕییەکە هەیە، بەڵام تەواوی بژاردەکانیش لەسەر مێزی دەستەی کارگێڕیدا کراوەن
متمانه‌مان به راهێنه‌ر هه‌یه و دوورخستنه‌وه‌ی له پۆستەکەی نەبووەتە جێی باس، له گواستنه‌وه‌ی زستانەدا، چه‌ند گرێبه‌ستێك ده‌كه‌ین و ره‌نگه دوو یاریزانی پیشه‌گه‌ر بۆ پێكهاته‌كه‌مان زیاد بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی گرفته‌كان چاره‌سه‌ربن.