ئیسپانیاگرنگترین

لاپۆرتا رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر لە چاڤی تووڕە دەبێت

Yariga App

یاریگا –

لاپۆرتا رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر لە چاڤی تووڕە دەبێت و گلەیی و گازاندەی لە بڕیارەکانی ئەو راهێنەرە هەیە.

رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا زۆر لە چاڤی هێرناندێز راهێنەری یانەکەی تووڕەیە و پێیوایە نەدەبووایە دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر جیرۆنا، لە یاریی بەرامبەر ئانتوێرپ پشوو بە چەند یاریزانێک بدات.

رۆژنامەی سپۆرت راشیگەیاندووە، خوان لاپۆرتا پێیوایە دوای دۆڕانی هەر یارییەک پێویستە سزای یاریزانەکان بدرێت، پێشتر کاتێک بارسا لە کلاسیکۆ دۆڕا چاڤی دوو رۆژی دوای ئەو یارییە پشووی بە یاریزانەکانی دا، لەکاتێکدا بەرامبەر ریال مەدرید دۆڕابوون، دوای دۆڕانەکەشیان بەرامبەر جیرۆنا، لە یاریی بەرامبەر ئانتوێرپ جارێکی دیکە پشووی بە کۆمەڵێک یاریزان دا.

پێشتر میدیاکانی کەتەلۆنیا ئاشکرایان کردبوو، سەرەتا چاڤی بڕیاریدابوو هەریەکە لە گۆندۆگان و ئاراوخۆ و لیڤاندۆڤسکی بانگهێشتی دوایین یاریی قۆناخی کۆمەڵەکانی ئەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ نەکات، بەڵام بەهۆی فشاری لاپۆرتا دواتر چاڤی دەستکاریی لیستی یاریزانەکانی کرد و ئەو سێ یاریزانەی زیاد کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button