ئەڵمانیائیسپانیا

بە فەرمی – خۆسێلۆ بۆ هۆڤێنهایم

هێڕشبەری یانەی ڕیال مەدرید خۆسێلۆ بە فەرمی پەیوەندی بە ڕیزەکانی یانەی هۆڤێنهایم ـەوە کرد.

یاریزانی تەمەن ٢٢ ساڵان کە ناوی تەواو خۆسێ لویس ماتۆ سانماڕت ـە گرێبەستێکی بۆ ماوەی چوار ساڵ ئیمزا کرد بە بێ ئەوەی نرخی گرێبەستەکە ئاشکرا بکرێت.

خۆسێلۆ لە وەرزی ڕابردوو لە کۆی ٣٦ یاری توانی ٢٦ گۆڵ تۆمار بکات لە هێڵی دووەمی ڕیال مەدرید و هەروەها توانی گۆڵێک لە یەکەم یاری خۆی لەگەڵ هێڵی یەکەم لە کۆپا دێل ڕێی تۆمار بکات لە وەرزی ڕابردوو.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close