یاریگا –
لە چەند رۆژی داهاتوو فلۆرێةتینۆ پێرێز و کارلۆ ئەنچیلۆتی کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز ئەنجام دەدەن، داهاتووی راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە مەدرید یەکلا دەکەنەوە.
رۆژنامەی مارکای ئیسپانی لە ژمارەی ئەمڕۆ شەممەیدا رایگەیاندووە، کارلۆ ئەنچیلۆتی زیاتر لە مانەوەی لە مەدرید لە چوونی بۆ بەڕازیل نزیکترە، وەکو ئاماژەیەک بۆ مانەوەی راهێنەرە ئیتاڵییەکە لە ریال مەدرید.
رۆژنامە مەدریدییەکە کە نزیکە لە ریال مەدرید راشیگەیاندووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز و کارلۆ ئەنچیلۆتی پەیوەندییەکی پتەو و بەهێز لە نێوانیاندا هەیە، چاوەڕێ دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا هەردوولا کۆببنەوە و بڕیار لەبارەی داهاتووی ئەنچیلۆتی لە ریال مەدرید بدەن کە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی کارلۆ لەگەڵ مێرەنگی کۆتایی دێت.
رۆژنامەی مارکا ئاشکرایکردووە، هەمیشە مانەوەی لە ریال مەدرید لە پێشینەی کارەکانی بووە، بۆیە چاوەڕێ دەکرێت ئەو راهێنەرە ئیتاڵییە ەلەگەڵ سەرۆکی یانە مەدریدییەکە بگاتە رێککەوتنو گرێبەستەکەی نوێبکاتەوە، لەجیاتی ئەوەی هاوینی داهاتوو ئەرکیر اهێنەرایەتی هەڵبژاردەی بەڕازیل بگرێتە ئەستۆ. خۆسیێ فیلێکس دیاز رۆژنامەنووسی مارکای ئیسپانی بە هەمان شێوە رایگەیاندووە، فلۆرێنتینۆ پێرێز پێیوایە ئەنچیلۆتی بژاردەیەکی نموونەییە بۆ ئەوەی راهێنەرایەتی ریال مەدرید بکات، ئەنچیلۆتیش زۆر بە بەردەوامبوونی لە ریال مەدرید دڵخۆشە.
رۆژنامە مەدریدییەکە رایگەیاندووە، ئەگەر پێرێز و ئەنچیلۆتی هەر بڕیارێک بدەن، هەردووکیان بڕوایان بەوە هەیە ئەنجامەکانی کۆتایی ئەم وەرزە کاریگەرییان لەسەر چارەنووسی راهێنەرە ئیتاڵییەکە دەبێت.