یاریگا-
پیپ گواردیۆلا رایده‌گه‌نێت ئه‌ركی تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كریستاڵ پالاس ئاسان نیه.
پیپ گواردیۆلای ڕاهێنه‌ری یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی باسی له یارییه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر كریستاڵ پاڵاس كرد گوتی، هه‌میشه یارییه‌كردن به‌رامبه‌ر كریستاڵ پاڵاس قورس بووه، شێوازی به‌رگریكردنیان نایاب و سه‌رنجڕاكێشه.
راهێنه‌ره ئیسپانیه‌كه ده‌شلێت،
هه‌رگیز یاریكردن به‌رامبه‌ر رۆی هۆدسۆن ئاسان نه‌بووه، بۆ ڤیێراش هه‌مان شت بووه، به‌ڵام به تایبه‌تی ڕۆی توانایه‌كی زۆری هه‌یه، تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر لیڤه‌رپوول زۆر نایاب بوو.
له باره‌ی به‌شداریكردنی هالاند گواردیۆلا گوتی،
چاوه‌ڕێی هالاند ناكه‌م، به‌ڵام ڕه‌نگه سه‌رسامم بكات، ئه‌و به‌ده‌ست فشاره‌وه ده‌ناڵێنێت نه‌ك شكان، هه‌ندێكجاریش یاریزانه‌كان خێراتر چاك ده‌بنه‌وه، هه‌ندێكی تریش كاتێكی زیاتری پێویسته.
گوتیشی،
جاك گریلیش ده‌توانێت له شوێنه جیاوازه‌كانی یاریگا یاری بكات و له ناوه‌ڕاست و له شوێنی ژماره 10، له ئه‌ستۆن ڤیلاش وه‌ك یاریزانی باڵ یاری كرد، هه‌روه‌ها له یه‌كه‌م یاریدا له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ك هێرشبه‌ر به‌شداری كرد له دواین دوو یاریش گۆڵی تۆماركردووه، هیوادارین به خێرایی توانای خۆی به‌ده‌ستبهێنێته‌وه.