ئینگلتەراگرنگترین

پۆچێتینۆ : من شێت نیم

پرۆژه‌كه‌مان سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت

Yariga App

یاریگا-

ماوریسیۆ پۆچێتینۆ متمانه‌ی خۆی دووپاتكرده‌وه‌ پرۆژه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

پێش یاری ئه‌مرۆیان به‌رامبه‌ر یانه‌ی شیفیڵد یونایتد بۆچێتینۆ راهێنه‌ری یانه‌ی چێڵسی دووپاتی كرده‌وه،‌ بلوز چانسی سه‌ركه‌وتنی هه‌یه‌، سه‌ره‌ڕای زیادبوونی ژماره‌ی پێكانه‌كان.

بۆچێتینۆ گوتی،

پێموایه‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ زۆر كاتی ده‌وێت، ئێمه‌ ده‌مانزانی كاره‌كان قورس ده‌بن، ئێستاش پێكانه‌كان كاره‌كه‌یان قورستر كردووه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ ته‌حه‌دایه‌كه‌، ده‌كرێت شتێكی زۆر باش بێت بۆ ئێمه‌، هه‌رگیز وازناهێنین، ده‌جه‌نگین له‌ پێناو باشتركردنی ئه‌نجامه‌كانی تیپه‌كه‌مان‌، پێموایه‌ ئه‌م دۆخه‌ توانای زیاترمان پێده‌به‌خشێت ، په‌ره‌ به‌بیركردنه‌وه‌ی ستافی راهێنه‌ران ده‌دات .

راهێنه‌ره‌ ئه‌رجه‌نتینیه‌كه‌ ده‌شلێت،

پێموایه‌ ئه‌و ته‌حه‌دایه‌ گه‌وره‌یه‌، به‌ڵام به‌ڕاستی باوه‌ڕم وایه‌ ده‌توانین سه‌ركه‌وتوو بین، ته‌نها په‌یوه‌سته‌ به‌ كات‌، به‌ڵام هه‌ندێكجار پێویسته‌ ئاراممان هه‌بێت و باوه‌ڕمان به‌و شێوازه‌ هه‌بێت كه‌ په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ین.

گوتیشی، بێگومان قورسترین شت له‌ تۆپی پێدا پاراستنی باوه‌ڕه‌كه‌ته‌ كاتێك ئه‌و ئه‌نجامانه‌ به‌ده‌ست ناهێنیت كه‌ ده‌ته‌وێت، بۆ من كات كێشه‌ نییه‌، ئێمه‌ سه‌ركه‌وتوو ده‌بین، به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌مه‌ ده‌بینن ، ره‌نگه‌ ئه‌مڕۆ بڵێن ئه‌م كه‌سه‌ شێته‌، به‌ڵام من شێت نیم. ده‌زانم چی ده‌كه‌م.

بابەتی زیاتر

Back to top button