بارسێلۆنا شەیتانە بچووکە ئەرجەنتینییەکەی دەوێت
یاریگا –
چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا دان بە سەرسامی خۆی بە ئەستێرەیەکی لاوی ریڤەر پلەیتی ئەرجەنتینی دەنێت.
تۆڕی هەواڵی ESPN بڵاویکردووەتەوە، بارسێلۆنا بە تواناکانی کلاودیۆ ئێچێڤێری، بەهرەمەندی لاوی ریڤەر پلەیت سەرسامە و ئێستا کێبڕکێ لەگەڵ یانەکانی چێڵسی، مانچێستەر سیتی و پاریس سانجێرمان لەسەر بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانەکە دەکات.
هەرچەندە یاریزانە ئەرجەنتینییەکە حەزی پەیوەندیکردنی بە بارسێلۆنا پیشانداوە، بەڵام ئەمجارە چاڤی خۆی باس لە یاریزانەکە کرد، کە نازناوەکە ئێل دیابیلتۆ-یە، بە واتای شەیتانە بچووکەکە.
ئێچێڤێری بەهرەیەکی گەورەی هەیە. جیا لە هاتریکەکەی بەرامبەر هەڵبژاردەی بەرازیل بۆ ژێر 17 ساڵان، ئەو دەتوانێت جیاوازی دروست بکات. تیمەکانمان لە نزیکەوە چاودێری دەکەن.
ئێچێڤێری لە سەرەتای ساڵی داهاتوودا دەبێتە 18 ساڵ و حەز دەکات رۆژێک لە رۆژان یاری بۆ بارسا بکات.
جیا لە ریڤەر پلەیت، حەز دەکەم یاری بۆ بارسێلۆنا بکەم. هەوادارێکی گەورەی لیۆنێل مێسیم و ئەوکاتەی لە بارسا بوو، بەردەوام سەیرم دەکرد. بارسا ئەو یانەیەیە کە لە منداڵییەوە پێی سەرسامم.
بازاڕی گواستنەوەکانی زستانە لە سەرەتای مانگی داهاتوو دەستپێدەکات و رەنگە بارسێلۆنا پەیوەندییەکانی لەگەڵ ریڤەرپلەیت دەستپێبکات.