ئاسیائینگلتەرا

عومەر عبدالرحمن لە مان سیتی ـیە

یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ئیماڕاتی عومەر عبدالرحمن سەفەری شاری مانچێستەر ـی کردووە بۆ بەسەر بردنی ماوەیەک لەگەڵ یانەی مانچێستەر سیتی کە لە ژێر تاقی کردنەوە دەبێت.

یاریزانی ٢٠ بەهاری لە میانەی ئۆڵێمپیادی لەندەن توانی ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات و توانی دوو گۆڵ دروست بکات.

عبدالرحمن لە لایەن ڕاهێنەر مانسینی خۆی چاودێری دەکرێت و لە دوای تەواو بوونی ماوەی تاقی کردنەوەکە ئەوسا بڕیار لەسەر داهاتوویی دەدرێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close