ئیسپانیا
وێنە: بەشێک لە یاریزانەکانی ریال مەدرید گەڕانەوە راهێنانەکانی یانەکەیان
یاریگا
بە درێژایی ئەم وەرزە ژمارەیەکی زۆر لە یاریزانەکانی ریال مەدرید، بەهۆی پێکان ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان دابڕاون، ئەمەش کاریگەری لەسەر ئەنجامەکانی یانەکە کردووە.
مەشقەکانی ئەمڕۆی ڕیاڵ مەدرید شایەدی گەڕانەوەی یاریزانەکان و ئەستێرە سەرەکییەکانی ئەم یانە ئیسپانییە دەدات لە داهاتوویەکی نزیکدا. ئەو وێنانەی لە مەشقەکانی ڕیال مەدرید ئەمڕۆ (هەینی) بڵاوکراونەتەوە، یاریزانانی وەک دانی کارڤاخال و ڤینیسیۆس جونیۆر و تەنانەت ئاردا گۆلەر دەردەکەون، کە ئەمڕۆ بەبێ هیچ کێشەیەکی تایبەت مەشق و ڕاهێنانیان کردووە.
هەروەها کاماڤینگا بۆ چەند خولەکێک لە یاریگادا مەشق و ڕاهێنانە تاکەکەسییەکانی ئەنجامدا، هەر ئەمەش وایکردووە راهێنەری یانەکە، زیاتر بە گەڕانەوەی لە ماوەیەکی نزیکدا گەشبین بێت.