ئینگلتەرا

دوو ئەستێرەی سەرەکی چێڵسی گەڕانەوە

هەواڵی دڵخۆشکەر

Yariga App

یاریگا –

هەردوو ئەستێرەی فەڕەنسی کریستۆفەر ئێنکوکو و مالو گوستۆ، گەڕانەوە مەشقە سەرکییەکانی یانەی چێڵسی لەندەنی.

سبەی لە یارییەکانی گەڕی حەڤدەی پرێمەرلیگ، چێڵسی لە یاریگای ستامفۆرد بریج میوانداری یانەی شێفیڵد یونایتد دەکات، بەر لەو یارییەش تواناکانی دوو ئەستێرەی سەرەکی تیپەکەی بۆ گەڕایەوە.

هەژمارەی فەرمی یانە لەندەنییەکە لە پلاتفۆڕمی ئێکس بە بڵاوکردنەوەی وێنەی کریستۆفەر ئێنکوکو و مالو گوستۆ لە مەشقەکانی ئەمڕۆدا گەڕانەوەی ئەو دوو یاریزانەی بۆ مەشقە سەرەکییەکان راگەیاند.

ئێنکوکو لەم هاوینە بە بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ لە لایپزیگی ئەڵمانییەوە پەیوەندیکرد بە چێڵسی، بەڵام چەند هەفتەیەک پاش پوەیەندیکردن بە یانەکە و لە یارییەکی دۆستانەی یانەکەی بەرامبەر بە بۆڕووسیا دۆرتموند، تووشی پێکانێکی سەخت بوو.

ئەستێرەکەی بلوز، بەهۆی ئەو پێکانە نەشتەرگەرییەکی بەپەلەی بۆکرا، بەو هۆیە نزیکەی چوار مانگە لە یاریکردن دابڕاوە، بەڵام لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو دەستی بە راهێنانی تاکە کەسی کردەوە، ئەمڕۆش بەشێوەیەکی فەرمی گەڕایەوە مەشقە سەرەکییەکانی تیپەکەی.

گەڕانەوەی ئەستێرە تەمەن 26 ساڵانییەکە سودێکی زۆر بە ماوریسیۆ پۆچێتینۆ دەگەیەنێت، بەو پێیەی تیپەکەی لەم وەرزە بەدەست پێکانێکی زۆر دەناڵێنێت، دەکرێت ئێنکوکوش لەم کاتە هەستیارە ببێتە فریادڕەسی بلوز.

جیا لەو یاریزانە، گەڕانەوەی مالو گوستۆی بەرگیرکاری تیپەکەش چەکێکی دیکەی بەهێز دەبێت بۆ یانەکە لەم کاتە هەستیارەدا و دوو هەواڵی خۆشن بۆ هاندەرانی یانە شین پۆشەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button