ئه‌مریکایاریگا

درێسی مێسی لە یاری کۆتایی مۆندیال بۆ فرۆشتنە

Yariga App

لیۆنێل مێسی شەش درێسی جامی جیهانی قەتەڕ بۆ فرۆشتن دەخاتە زیادکردنی ئاشکرا (مەزدەوە) لە نێویاندا درێسی یاری کۆتایی کە جامەکەی پێوە بەرزکردەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی گۆڵ، درێسەکانی قۆناغەکانی پێشوو بۆ فرۆشتن دانراون و تا ئێستا نرخییان گەیشتووەتە 6.5 ملیۆن دۆلار بەڵام درێسی یاری کۆتایی چاوەڕواندەکرێت بگاتە سەروو 10 ملیۆن و سەرجەم ژمارە پێوانییەکان بشکێنێت

ژمارەی پێوانەیی گرانترین درێسەکانی مێژوو بە ناوی مایکڵ جۆردن و دیێگۆ ماڕادۆنان، ئەستێرەی باسکە درێسی وەرزی 1988ی بە 10.1 ملیۆن دۆلار فرۆشت و هەروەها ماڕادۆنا بە 10 ملیۆن دۆلار درێسی یاری کۆتایی جامی جیهانی 1986ی فرۆشت.

سەرچاوەکە، ئاماژەی بەوەش کردووە بەشێک لە پارەی فرۆشی درێسەکەی مێسی دەدرێت بە کاری خێرخوازی بۆ هاوکاری ئەو منداڵانەی تووشی نەخۆشی دەگمەن بوونە لە رێگەی نەخۆشخانەی سانت خوان دیو لە کاتالۆنیا.

بابەتی زیاتر

Back to top button