ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

دیكۆ فرێنكی دی یۆنگ تاوانبار دەكات

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد، دیكۆی پۆرتوگالی و بەڕێوەبەری وەرزشی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بە كارێك فرێنكی دی یۆنگ تاوانبار دەكات.

شەوی رابردوو رۆیاڵ ئانتفیرپ لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی گەڕی شەشەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

دۆڕانەكە كاریگەری لەسەر یانە كەتەلۆنییەكە نەبوو بەوپێیە بە یەكەمی كۆمەڵەكەی خۆی گەیادە قۆناخی داهاتوو، بەڵام بەهای 2.8 ملیۆن یۆرۆی لەدەستدا، ئەمەش ئەو بڕەیە كە هەر یانەیەك لە بردنەوەی یارییەكی قۆناخی کۆمەڵەکان دەستی دەكەوێت.

پێش یارییەكە چاڤی لیستی یاریزانە بانگهێشتكراوەكانی بڵاوكردەوە كە لە لیستەكەدا هەریەك لە رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی، ئاراوخۆ و گوندۆگان ناویان تێدا نەبوو، بەڵام دواتر گۆڕانكاری لە لیستەكەدا كرا و بانگهێشتی یارییەكە كران.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی سپۆرت لە دوای دۆڕاندنەكەیان بەرامبەر ئانتفیرپ گرژییەكی زۆر لە ناو ماڵی یانە كەتەلۆنییەكەدا درووست بووە.

لە راپۆرتەكەدا هاتووە، كاتێك یاریزانەكان لە دوای یارییەكە بەرەو فڕۆكە رۆیشتوون، دیكۆ پەیوەندی بە دی یۆنگەوە كردووە وسەرزەنشتی كردووە، بۆ ئەوەی لەگەڵ تیپەكەدا گەشتی نەكردووە.

لە راپۆرتەكەی سپۆرتدا ئاماژە بەوەشكراوە، دی یۆنگ بە دیكۆی راگەیاندووە كە نەخۆشە، لە وەڵامدا بەڕێوەبەری وەرزشی بارساش پێی وتووە; مانای چییە كە نەخۆشی؟ ئایا پزیشك شایەتحاڵی ئەوەیە؟.

لە كۆتاییشدا ئەوە خراوەتە روو، كە دیكۆ پێی وایە یاریزانەكە سەلامەتە و باوەڕی بەوە نیە كە نەخۆش بێت، بە بڕوای ئەو ئەوە تەنیا بیانوویەك بووە بۆ ئەوەی بەشداری نەكات.

فرێنكی دی یۆنگ و دیكۆ

بارسێلۆنا بە كۆكردنەوەی 12خاڵ و بە پێشەنگی كۆمەڵەی هەشتەم خۆی گەیاندە قۆناخی شازدەی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button