ئیتاڵیائیسپانیا

رود غولێت: ئانچێلۆتی پاشای پاشاکانه‌

Yariga App

یاریگا-

رود غوڵیت ستایشی كارلۆ ئانچێلۆتی ده‌كات و پێی وایه‌ له‌ فێرگسۆن و گواردیۆلا باشتره‌.

رود غوڵیتی یاریزانی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵەندا و یانه‌ی میلان بۆ پێگه‌ی فتبۆڵ ئیتاڵیا رایگه‌یاند، کارلۆ ئانچیلۆتی راهێنه‌ری ریال مه‌درید باشترین راهێنەری ئەوروپایە، له‌ پێش سێر ئەلێکس فێرگسۆن و پیپ گواردیۆلایه‌.

گوتیشی، پێموایە ئانچیلۆتی لە سێر ئەلێکس و پیپ گەورەترە، بەهۆی ئەو ئه‌نجامانه‌ی له‌ چامپیۆنزلیگ بەدەستی هێناوه‌، ئەو پلە یەکە و پاشای راهێنه‌رانی ئەوروپایە.

یاریزانه‌كه‌ی پێشووی هۆله‌ندا ده‌شلێت، پیپ و سێر ئەلێکس بەشێکن لە مێژوو، بەڵام با سەیری ئەنچیلۆتی  بكه‌ین بزانین چی بەدەستیهێناوە، ئەو پاشای پاشاکانە، لە هەمووان باشترە، منیش شانازی زۆری پێوە دەکەم.

بابەتی زیاتر

Back to top button