ئیسپانیاگرنگترین

چاڤی باس لە هۆکاری شکستەکان و ناکۆکییەکانی نێو بارسێلۆنا دەکات

''کێشی درێسی بارسا قورسە و دەبێ یاریزانان مامەڵەی لەگەڵدا بکەن''

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا دان بە بوونی قەیران لە یانەکە دەنێت، ئەمەش دوای دۆڕانە راوەشاوەکەی بەرامبەر رۆیال ئانتڤیرپ لە چامپیۆنزلیگ.

یانە بەلجیکییەکە تەواوی یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگی دۆڕاندبوو، بەڵام شەوی رابردوو بە ئەنجامی 3-2 لە بارسای بردەوە و یەکەم بردنەوەی لە مێژووی خۆیدا لە چامپیۆنزلیگ بەدەستهێنا.

هەرچەندە بارسێلۆنا گەیشتبووە قۆناخی 16ی پاڵەوانیەتییەکە، بەڵام ئەمە دوو یارییە لەسەر یەک دەدۆڕێت، دوای شکستە گەورەکەی بەرامبەر جیڕۆنا لە لالیگا بە ئەنجامی 2-4 و دوورکەوتنەوەی لە پێشەنگایەتی. چاڤی لەبارەی دۆڕانە یەک لەدوای یەکەکانی یانە کاتالۆنییەکە دەڵێت

حەز ناکەم رەخنە لە یاریزانەکانم بگرم، پێم وایە کارێکی ئەرێنی نییە، بەڵام پێویستە هانبدرێن. یاریزانانم زیاتریان پێییە و دەتوانن کاری باشتر بکەن. جارێکی دیکە چەندین هەڵەی تاکەکەسیمان هەبوو، یەکشەممەی رابردوو یارییەکی باشمان کرد، بەڵام هەستەکەم لەم یارییەدا باش نەبووین. ئەمە پەیوەندی بە متمانەوە هەیە، ستافی راهێنەرانی متمانەی تەواویان بە یاریزانان هەیە. پێویستە ئیلهام وەربگرن، چونکە ئێستا وانین. درێسی بارسێلۆنا کێشی زۆرە و ئەمەش فشارێکی زیاتر لەسەر یاریزانان دروست دەکات و پێویستە یاریزانان مامەڵەی لەگەڵدا بکەن.

بەر لەیارییەکە چەند راپۆرتێک باسیان لە داواکارییەکی خوان لاپۆرتا، سەرۆکی بارسێلۆنا لە چاڤی کرد. گوایە لاپۆرتا داوای لە چاڤی کردووە، بۆ دوا یاری چامپیۆنزلیگ، بەشداری بە ئەستێرەکان بکات، هەرچەندە یارییەکە کاریگەری لەسەر ریزبەندی کۆمەڵەکان نەبوو، بەڵام چاڤی قسەیەکی دیکە لەم بارەیەوە دەکات.

پێم وایە گرژییەکی ناپێویست بەر لەیارییەکە دروست بوو، پێویستە دڵخۆش بین بە گەیشتنمان بە قۆناخی داهاتوو، چونکە لە دوو وەرزی رابردوو نەمانتوانیبوو ئەم کارە بکەین. هەندێ جار پێویستە وەبیر خۆمان بهێنینەوە، ئاخۆ لە کوێ بووین و ئێستا لە کوێین. لاپۆرتا و دێکۆ متمانەییەکی تەواویان بە منە، رۆژانە بۆ ماوەی دوو کاتژمێر باس لە تەواوی وردەکارییەکان دەکەین.

شەممە، بارسێلۆنا لە یاریگای مێستایا رووبەڕووی ڤالێنسیا دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button