یاریگا-
دوای کۆتایی هاتنی قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ، هەمووان پرسیار له وادەی ئه‌نجامدانی تیروپشکی قۆناخی شازده‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌كه‌ن،به‌و پێیه‌ی رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ئاگرین به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
یاساكانی تیروپشكی قۆناخی شازده‌ی چامپیونزلیگ
ئەو شازده تیپەی سه‌ركه‌وتوون بۆ ئه‌و قۆناخه ده‌كرێنه دوو ئاست، ئاستی یەکەم ئەو تیپانە دەگرێتەوە کە به پێشەنگی کۆمەڵەکانیان و ئاستی دووەمیش ئه‌و تیپانه‌ن كه به پلەی دووەم سه‌ركه‌وتوون بۆ قۆناخی شازده.
یانه‌یه‌كی ئاستی یه‌كه‌م به‌رامبه‌ر به یانه‌یه‌كی ئاستی دووه‌م یاری ده‌كات، به‌ڵام نابێت له هه‌مان كۆمه‌ڵه‌كه‌ی پێشووی خۆی بێت و دوو تیپی یه‌ك وڵاتیش له‌م قۆناخه به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری ناكه‌ن.
یارییەکانی چوون لە یاریگای تیپی ئاستی دووه‌م ده‌بێت ، یاری گەڕانەوەش لە یاریگای تیپی ئاستی یه‌كه‌م ده‌كرێت.
ئاستی یانه‌كان :
ئاستی یه‌كه‌م : ریال مه‌درید – مانچێسته‌ر سیتی – بایرن میونشن – بارسێلۆنا – ئارسیناڵ – ریال سۆسیداد – ئاتێلێتیكۆ مه‌درید – بوروسیادۆرتمۆند-
ئاستی دووه‌م: كۆبنهاگن – ئایندهۆڤن – ناپۆلی – ئینته‌رمیلان – لازیۆ – پاریس سان جێرمان – لایپزیگ – پۆرتۆ
کەی تیروپشکی قۆناخی شازده ده‌كرێت؟
پێشتر فیدراسۆنی تۆپی پێی ئەوروپا وادەی تیروپشکی قۆناخی شانزدەمی چامپیونزلیگى ئاشكرا كردبوو، بڕیاره تیروپشكه‌كه له رۆژی دووشەممەی داهاتوو 18ی کانوونی دووەم له كاتژمێر 02:00 به كاتی هه‌رێمی كوردستان له شاری نیۆنی سویسرا ئه‌نجام بدرێت.
واده‌ی به‌ریوه‌چوونی یارییه‌كانی قۆناخی شازده
یارییەکانی قۆناخی شازده‌ی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا لە 13-14ی شوباتی 2024 بەڕێوەدەچێت، یارییەکانی گەڕانەوەش هەفتەیه‌ك دواتر واته له 20-21ی شوباتی 2024 ئه‌نجام ده‌دریت.