ئینگلتەرا

ئێدی هاو پەشۆکاوە

'دەبووایە زیاتر خۆمان ماندوو بکەین'

Yariga App

یاریگا –

ئێدی هاو، راهێنەری نیوکاسڵ یونایتد ‘زۆر پەشۆکاوە’ لە دوای دەرکرانی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ و تەنانەت نەگەیشتنی بە پاشکۆی یۆرۆپالیگ.

نیوکاسڵ لە دوا گەڕی قۆناخی کۆمەڵەکاندا لە یاریگای خۆیدا بە ئەنجامی 2-1 بە ئەیسی میلان دۆڕا، هەرچەندە دوای 20 ساڵ، یەکەمجاربوو ماگپایس بەشداری لە چامپیۆنزلیگدا بکات.

هاو لە دوای یارییەکە قسەی بۆ TNT Sports کرد

پێم وایە توانیمان لە چەندین بەشی جیاوازی یارییەکەدا، کۆنتڕۆلی دۆخەکە بکەین، بەڵام بەدڵنیاییەوە پێویستیمان بە گۆڵێکی دیکە بوو، لە بەرگریکردنیشدا توند نەبووین. هەردوو یانەکە (میلان و نیوکاسڵ) سووربوون لەسەر بردنەوە، بۆیە یارییەکە زۆر کراوە بوو. چەندین دەرفەتی گۆڵمان دروستکرد، بەڵام نەمانتوانی سەرکەوتوو بین و بەمەش پەشۆکاوم.

تاوەکو ئێستاش باس لە لێدانی سزای پاریس دەکرێت، کە لە دوا ساتەکانی یاری پێشووی نێوان پاریس سانجێرمان و نیوکاسڵ هەژمار کرا و یارییەکە بە ئەنجامی 1-1 تەواو بوو، لە لاهەیوانەکانی نیوکاسڵ باس دەکرێت، هاو لەم بارەیەوە دەڵێت

پێم وایە شتێکی گەمژانەیە بیر لە رابردوو بکەمەوە و دووبارە باسیان بکەم، دەرفەتی ئەوەمان هەبوو کارێکی باش بکەین، بەڵام نەمانتوانی، دەبووایە زیاتر خۆمان ماندوو بکەین.

تیمەکەی هاو کە لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی پرێمەرلیگدا دێت، هەفتەی داهاتوو رووبەڕووی فولهام دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button