ئه‌ڵمانیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

لیڤەرپوول لە لایپزیگ تووڕەیە

Yariga App

یاریگا –

یانەی لیڤەرپوول ناڕازییە لە مامەڵەی یانەی لایپزیگ لەگەڵ فابیۆ کارڤالیۆی یاریزانی یانەکەیان کە بە خواستن یاری بۆ یانە ئەڵمانییەکە دەکات.

لیڤەرپوول هاوینی رابردوو ئەو یاریزانەی لە فولهامەوە گواستەوە و دواتر راستەوخۆ بە خواستن بە لایپزیگدا، بەو هیوای لاوە 21 ساڵەکە لەو یانەیە چانسی یاریکردنی زیاتری هەبێت و پەرە بەتواناکانی بدات.

کارڤالیۆ لەوکاتەوەی روویکردووەتەوە لایپزیگ تەنها 257 خولەک (کەمتر لە سێ یاری) بەشداری پێککراوە. بەگوێرەی فابریزیۆ رۆمانۆ، لیڤەرپوول بەنیازە لەگەڵ لایپزیگ قسە بکات و پێیان رابگەیەنن کە ئەگەر دەرفەتی پێنادەن، ئەوا دەیانەوێت لە گواستنەوەی زستانەدا بیگەڕێننەوە یانەکە.

کارڤالیۆ ناسنامەی پۆرتوگالییە و بەرگریکاری باڵی راستە. بە نزیکەی شەش ملیۆن یۆرۆ لە فولهامەوە گواستییانەوە ریزەکانیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button