ئیسپانیاگرنگترینیاریگا

قازانجە داراییە گەورەکەی مەدرید دوای بردنەوەی سەرجەم یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکان

Yariga App

لەکۆتا گەڕی قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی پاڵەوانەکان دا، ریاڵ مەدرید شەشەم سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بەوەش هیچ خاڵێکی لەدەست نەدا.

لۆس بلانکۆس بەر لەو یارییە یەکەمی کۆمەڵەکەی مسۆگەرکردبوو، هەربۆیە چاوەڕواندەکرا بە تیمی یەدەگەوە بەرامبەر یونیەن بەرلین یاری بکەن، بەڵام ئەنچلۆتی بە زۆرینەی یاریزانە سەرەکییەکانەوە هاتە نێو یاریگا و 3-2 شکستییان بە رکابەرە ئەڵمانییەکەیان هێنا.

سەرجەم یانە بەشداربووەکان بۆ ئەنجامدانی یارییەکان بڕە پارەیەک وەردەگرن بەڵام ئەو بڕە بەپێی بردنەوە و دۆڕان، هەروەها  .ژمارەی بینەری نێو یاریگا و شاشەکان دەگۆڕێت

بەگوێرەی رێلێڤۆ، ریاڵ مەدرید بڕی 42 ملیۆن یۆرۆ وەردەگرێت بە چەند هۆکارێکی جیاواز و بەم جۆرە

  • بردنەوەی سەرجەم یارییەکانی کۆمەڵەکەی 16.8 ملیۆن یۆرۆ
  • گەیشتن بە قۆناغی کۆمەڵەکان 15.6 ملیۆن یۆرۆ
  • گەیشتن بە قۆناغی داهاتوو 9.6 ملیۆن یۆرۆ

یارییەکانی قۆناغی 16 لە ناوەڕاستی مانگی دوو ئەنجام دەدرێن و رکابەری مەدرید یەکێک دەبێت لە یانەکانی کۆپنهاگن، ئینتەر میلان، ئایندهۆڤن، لازیۆ، لایپزیگ، (پۆرتۆ یان شاختار) ، (دۆرتموند یان پاریس، یان نیوکاسڵ یان میلان)

بابەتی زیاتر

Back to top button