ئه‌ڵمانیائه‌وروپا

مانوێل نۆیەر ریكۆردێكی دیكه‌ی تۆماركرد

یاریگا-

مانوێل نۆیەری ئەڵمانی، گۆڵپارێزی بایرن میونشن له‌ یاری تیپه‌كه‌ی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر یونایتد ریكۆردێكی دیكه‌ی تۆماركرد .

بەپێی تۆڕی ئۆپتا بۆ ئامار، نۆیەر بەشداری لە 700مین یاری خۆی كرد لەسەر ئاستی یانەکان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو یانه‌ی بایرن میونش و شاڵكێ كرد.

تۆڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، نۆیەر تا ئێستا لە کۆی 700 یاریدا لە 318 یاریدا گۆڵ خاوێنی پاراستووە.

شه‌وی رابردوو یانەی بایرن میونشن لە ئۆڵدترافۆرد بووه‌ میوانداری یانەی مانچستەر یونایتد ، ئەمەش لە  یارییه‌كانی گه‌ری شه‌شه‌می قۆناخی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ بوو، یاریه‌كه‌ش به‌ گۆلێكی بێ وه‌ڵام له‌ سوودی یانه‌ باڤارییه‌كه‌ كۆتایی هات.

نۆیەر دڵخۆشی خۆی بەم دەستکەوتە مێژووییە دەربڕی و گوتی: زۆر شانازی بەم دەستکەوتە دەکەم، دڵخۆشم کە توانیم لەگەڵ بایرن میونشن، ئەم یانەیە کە من زۆرم خۆشدەوێت ئه‌و ژماره‌یه‌ بەدەست بهێنم.

نۆیەری تەمەن 37 ساڵ، بە یەکێک لە باشترین گۆڵپارێزەکانی مێژووی تۆپی پێ دادەنرێت، لەگەڵ بایرن میونشن چەندین نازناوی بەدەستهێناوە، دیارترینیان 11 جار خولی ئەڵمانی و دوو جاریش نازناوی چامپیۆنزلیگ بووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button