ئیسپانیاگرنگترین

بارسێلۆنا کۆتا دەرفەت بە چاڤی هێرناندێز دەدات

سەردەمی ئاڵۆزییەکان...

Yariga App

یاریگا –

پەیوەندی نێوان چاڤی هێرناندێز و یانەی بارسێلۆنا گرژی و ئاڵۆزییەکی زۆری تێکەوتووە.

یەکشەممەی رابردوو لە یارییەکانی گەڕی 16ی لالیگا، بارسێلۆنا لە یاریگای خۆی میوانداری جیرۆنای کرد، یارییەکەی 4-2 دۆڕاند و هاندەرانی بەو شکستە سەختە نیگەرانتر کرد.

دوای یارییەکە چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانە کاتالۆنییەکە پاساوی بۆ شکستەکەیان هێنایەوە و ئاستی تیپەکەی بە خراپ نەزانی.

ئێمە یارییەکی خراپمان نەکرد و ئاستی تیپەکەمان لە یارییەکە خراپ نەبوو، بەڵام جارێک کاتمان پێویستە و لە قۆناخی دووبارە بونیادنانەوەی تیپەکەداین.

رادیۆی کادێنا سێری ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لێدوانەکانی چاڤی ئیداری بارسێلۆنای تووڕە کردووە، یانەکە پێی وایە ئەوان لە قۆناخی دووبارە بونیادنانەوەی تیپەکە دەرچوون و پێویستیان بە ئەنجام و گۆڕانکاری گەورەیە، هاوڕاشنین کە ئەوان لە جیرۆنا باشتر بووبن.

سەرچاوە ئیسپانییەکە ئاماژەی بەوەش کردووە، یانەکە بە رووکەش پاڵپشتی راهێنەرەکەی دەکات، بەڵام دۆخەکە لە ناوەوە بەوشێوەیە نییە و لە چاڤی نیگەرانن، بە پێویستی دەزانن واز لە پاساو هێنانەوە بۆ شکستەکانی بهێنێت.

بەڵام چاڤی هێشتا پاڵپشتی یاریزانەکانی ماوە، هەرچەندە یاریزانە بیانییەکان تووشی شۆکبوون بەوەی میدیاکان لەکاتی شکستەکان تەنیا هێرشدەکەنە سەر یاریزانان و راهێنەر بە بەرپرسیار نازانن.

هەر بەپێی سێر، یارییەکەی بەرامبەر ڤاڵێنسیا لە گەڕی حەڤدەی لالیگا دەرفەتی کۆتایی دەبێت بۆ راهێنەرە ئیسپانییەکە، ئەنجامی ئەو یارییە دەبێتە هۆی روودانی گۆڕانکاری گەورە لە نێو ماڵی بارسێلۆنادا.

بارسا لەم وەرزەی لالیگا 16 یاری کردووە، 10 یاری بردووەتەوە، خاوەنی 4 یەکسانبوون و 2 شکستە، بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ پلەی چوارەمی ریزبەندی خولەکەی گرتووە و 7 خال لە جیرۆنای پێشەنگ دوورە.

بابەتی زیاتر

Back to top button