خوله‌کانی دیکەگرنگترین

کۆلینا: هێرشی سەر ناوبژیوانان وەکو شێرپەنجەیە و تۆپی پێ دەکوژێت

ئەردۆغان تووڕەیە و یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا یارییەکانی سوپەرلیگی راگرتووە

Yariga App

یاریگا –

پیێر لویجی کۆلینا، سەرۆکی لیژنەی ناوبژیوانانی فیفا، هێرشی سەر ناوبژیوانان بە شێرپەنجە وەسف دەکات و پێی وایە ئەم کارانە تۆپی پێ دەکوژن.

یەکێتیی تۆپی پێی تورکیا، یارییەکانی سوپەرلیگی راگرتووە، ئەمەش دوای هێرشە ‘دڕندانەکەی’ فاروق کۆجا، سەرۆکی یانەی ئەنقەرەگوچۆ بۆ سەر خەلیل ئوموت مەلەر، ناوبژیوانی یاری نێوان یانەکەی پایتەخت و چایکور ریزەسپۆر.

لویجی کۆلینا لەبارەی رووداوەکە دەڵێت

نابێ لە بەهۆی بڕیارێکەوە لە ناوبژیوان بدرێت، ناکرێ رەفتاری لەم شێوەیە بەهۆی لێدانێکی سزاوە بکرێت. بەڕاستی ئەمە زیادەڕۆییەکی بێوێنەیە. لە چەند وڵاتی دیکە ئۆتۆمبێل دەسووتێندرێن و دەتەقێندرێنەوە. ئەمە رەفتارێکی نوێ نییە. وەک بەرپرسیارەتی ئەوانەی ئەم یارییەیان خۆشدەوێت، پێویستە بڕیاری خێرا بدرێن، بەر لەوەی ئەم شێرپەنجەیە تۆپی پێ بکوژێت.

کاردانەوەی رووداوەکە فراوان بووە و تەنانەت رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە پلاتفۆرمی ئێکس نووسیویەتی

وەرزش مانای ئاشتی و برایەتییە. وەرزش لەگەڵ ئاژاوەگێڕی هاوتەریب نییە. هەرگیز رێگە نادەین ئاژاوەگێڕی لە وەرزشی تورکیادا هەبێت.

 

چایکور ریزەسپۆر لەدوا خولەکەکانی یارییەکەی بەرامبەر ئەنقەرەگوچۆ، گۆڵی یەکسانبوونی کرد، ئەمەش هاندەرانی یانەکەی پایتەختی توڕەکرد و رژانە سەر یاریگا و سەرۆکی یانەکەش بە شێوازی جیاواز کەوتە بەر لێدانی ناوبژیوانی یارییەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button