ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ئەو ریکۆردە رەشانەی تێن هاخ بۆ مانچێستەر یونایتدی نووسینەوە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بە راهێنەرایەتی ئێریک تێن هاخ لەم وەرزە بە دۆخێکی خراپدا تێدەپەڕێت، شەیتانە سوورەکان لە قۆناخی کۆمەڵەکانەوە ماڵئاواییان لە چامپیۆنزلیگ کرد، ماڵئاوایی کردنەکەیان ئاسایی نەبوو، بەڵکو کۆمەڵێک ریکۆردی رەش و خراپیان لە مێژووی یانەکە تۆمارکرد.

تێن هاخ دوای دۆڕانەکەی بەرامبەر بایرن میونشن لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد، چەندان ریکۆردی رەشی لە مێژووی مان یونایتد نووسییەوە:

  • مان یونایتد لەو شەش یارییەی لە کۆمەڵەکەی لە چامپیۆنزلیگ کردی، تەنیا بردنەوەیەکی بەدەستهێنا، لە چوار یاری تووشی شکست بوو لە یارییەکیش یەکسان بوو.
  • مانچێستەر یونایتد لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان ژمارەی دۆڕانەکانی لە بردنەوەکانی زۆرترن، شەیتانە سوورەکان لەم وەرزە لەکۆی 24 یاری 12 جار تووشی دۆڕان بوون، کەچی تەنیا 11 جار تامی سەرکەوتنیان کردووە.
  • مانچێستەر یونایتد بووە یەکەم یانەی پرێمەرلیگ دوو جار لە چامپیۆنزلیگ لە کۆمەڵەکەی پلەی چوارەم بەدەست بهێنێت، پێشتر لە وەرزی 2005/2006 لە کۆمەڵەکەی دواوەی ریزبەندیی بووە بەشی، وەکچۆن ئە وەرزە لە کۆمەڵەی یەکەم پلەی چوارەم بووە بەشی.

May be an image of text

  • مانچێستەر یونایتد بە راهێنەرایەتی تێن هاخ بووە یەکەم یانەی پرێمەرلیگ لە مێژووی چامپیۆنزلیگ لە قۆناخی کۆمەڵەکانی وەرزێک 15 گۆڵی لێبکرێت، لە کۆمەڵەکەی لەکۆی شەش یاری 15 cار تۆڕی گۆڵی شەیتانە سوورەکان هەژێنرا.
  • لەم وەرزە لەسەر ئاستی ئەوروپا تەنیا سێ یانە ژمارەی دۆڕانەکانیان لە مانچێستەر یونایتد زۆرترە، ئەوانیش بریتین لە یونیەن بەرلینی ئەڵمانی و ئالمێریای ئیسپانی و بێرنلی ئینگلیزی.
  • مان یونایتد لە دوایین پێنج وەرزی لە چامپیۆنزلیگ تەنیا جارێک توانیویەتی بگاتە قۆناخی 16.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button