ئه‌ڵمانیاگرنگترین

کەین چاوی لە نازناوی گەورەیە

''هەست دەکەم، دەتوانین زۆر بچینە پێش''

Yariga App

یاریگا –

هاری کەین، هێرشبەری بایرن میونشن پێی وایە یانەکەی دەتوانێت تاوەکو دوا قۆناخەکانی چامپیۆنزلیگ بڕوات.

ئێف سی هۆڵیوود بە تاکە گۆڵی کینگسلی کۆمان لە مانچێستەر یونایتدی بردەوە و پارێزگاری لە ریکۆردە خاوێنەکەی لە قۆناخی کۆمەڵەکاندا کرد.

کەین لەبارەی یارییەکە قسەی بۆ کەناڵی TNT Sports کرد

پێم وایە کۆنتڕۆڵی یارییەکەمان کرد و دەرفەتی باشترمان هەبوو. ئارام بووین و زانیمان لە جووڵەی خێرا دەتوانین ئازاریان بدەین. بەڕاستی زۆر دڵخۆشم بە بردنەوەی یارییەکە. لەوەتەی پەیوەندیکردنم بە میونشنەوە، هەمووان باشبوون لەگەڵم. خەریکە تەواو لە بابەتەکە تێدەگەم و دەزانم راهێنەری چی دەوێت. دەستپێکێکی باشمان لە وەرزەکەدا هەبوو، بەڵام پێموایە دەبێ باشتر یاری بکەین.

کەین بڕوای وایە، میونشن دەتوانێت دەستکەوتی باش لە چامپیۆنزلیگی ئەم وەرزە بەدەستبهێنێت.

توانای تەواومان هەیە، تاوەکو کۆتاییەکانی ئەم پاڵەوانیەتییە بەردەوام بین، ئارەزووی بردنەوەی چامپیۆنزلیگمان هەیە. تاقیکردنەوەیەکی قورس دەبێت، بەڵام پێویستە بەرەوپێش بچین و پێم وایە دەتوانم بچمە قۆناخێکی دیکە.

میونشن بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ بە پلەی یەکەمی کۆمەڵەی یەکەم گەیشتە قۆناخی 16 و کۆپێنهاگنی دانیمارکیش بە کۆکردنەوەی هەشت خاڵ، بە پلەی دووەم گەیشتە قۆناخی 16.

یانەی گاڵاتەسەڕای بەشداری پاشکۆی یۆرۆپالیگ دەکات و مانچێستەر یونایتدیش ماڵئاوایی کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button