کوردستانگرنگترین

جیهان جه‌لال لە گه‌ڕی نۆیه‌می خولی نایابی كوردستان ئەستێرەی یاریگایە

'شانازی ده‌كه‌م له‌ تۆڕی وه‌رزشی یاریگا وه‌ك باشترین یاریزانی گه‌ڕی نۆ دیاریكرام'

Yariga App

یاریگا –

جیهان جه‌لال له‌ گه‌ڕی نۆیه‌می خولی نایابی كوردستان له‌ یاریی به‌رامبه‌ر شێروانه‌ دوو گۆڵی کرد و یانەکەی هێنایە پێشەنگی خولەکە.

له‌ گه‌ڕی نۆیه‌می خولی نایابی كوردستان، جیهان جه‌لال یاریزانی یانه‌ی سیروانی نوێ كاریگه‌رترین یاریزانی گه‌ڕه‌كه‌ بوو، له‌ یاریی به‌رامبه‌ر یانه‌ی شێروانه‌ له‌ كۆی سێ گۆڵی یانه‌كه‌ی دوو گۆڵی کرد، به‌ ئەنجامی 3-1 سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ستهێنا و هاتنه‌ پێشه‌نگی خولی نایابی كوردستان.

هێرشبەرەکەی سیروانی نوێ له‌باره‌ی ده‌ستنیشانكرانی وه‌ك باشترین یاریزانی ئه‌م گه‌ڕه‌ بۆ تۆڕی وه‌رزشی یاریگا ده‌ڵێت :’شانازی ده‌كه‌م له‌لایەن تۆڕی وه‌رزشی یاریگاوە بە باشترین یاریزانی گه‌ری نۆیەمی خولی نایاب دەستنیشانکراوم’.

‘شانازی ده‌كه‌م له‌لایەن تۆڕی وه‌رزشی یاریگاوە بە باشترین یاریزانی گه‌ری نۆیەمی خولی نایاب دەستنیشانکراوم’

جیهان جەلال دەشڵێت :’هیوادارم بتوانم له‌ یارییه‌كانی داهاتووش یارمه‌تی تیپه‌كه‌م بده‌م و له‌و ئاسته‌ به‌رده‌وام بین، بۆ ئەوەی بتوانین نازناوه‌كه‌ به‌ده‌ست بهێنین، سوپاسی هاوكارانم له‌ یانه‌كه‌مان دەکەم’.

سیروانی نوێ له‌ خولی نایابی كوردستان دوای بردنه‌وه‌ی له‌ شێروانه‌ كۆی خاڵه‌كانی به‌رزكرده‌وه‌ بۆ 16 خاڵ و هاته‌ پێشه‌نگی ریزبه‌ندی خوله‌كه‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button