ئیسپانیا

سێرجی رۆبێرتۆ: باس لە رۆیشتنی مێسی لە بارسێلۆنا دەکات

Yariga App

یاریگا –

سێرجی رۆبێرتۆ، بەرگریکار وکاپتنی یانەی بارسێلۆنا دەڵێت، کەس نازانێت بۆچی لیۆنێل مێسی بڕیاری جێهێشتنی یانەکەی داوە.

سێرجی رۆبێرتۆ، بەجێماوی جیلێکە لە بارسیلۆنا کە لەگەڵ ئەستێرەکانی پێشووی یانەکە چەندین رۆژی درەوشاوەیان لەم تیپەدا بەڕێ کرد و رۆڵێکی گرنگیان لە سەرکەوتنەکانیاندا گێڕا.

یاریزانە تەمەن 31 ساڵەکە لە تەمەنی 14 ساڵییەوە لە یانەی بارسێلۆنا یاری دەکات و بەهۆی ئەوەی ئێستا گرێبەستەکەی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا کۆتایی دێت، تاڕادەیەکی زۆر پێشبینی دەکرێت بەرگریکارە دێرینەکە رێگەیەکیتر بگرێتە بەر، بەجۆرێک ناوی لەگەڵ خولی MLSی ئەمریکا دەبیسترێت.

رۆبێرتۆ لە لێدوانێکیدا کە چاوپێکەوتنی لەگەڵ رۆژنامەی (SPORT) کەتەلۆنی ئەنجامداوە باسی لەوە کرد کە دەیەوێت بۆ ماوەی ساڵێکی تر لە بارسێۆنا بەردەوام بێت و دوای ئەو کاتە بیر لە داهاتووی خۆی دەکاتەوە.

سەبارەت بە یاری کردن لە ژێر راهێنەرایەتی چاڤی گوتی:

 لە کارکردن لەگەڵیدا زۆر ئاسوودەم. چاڤی متمانەی پێم هەیە. لە کۆتایی وەرزدا ئەگەر یانەکە لێم رازی بێت، بەردەوام دەبم لە یاریکردن لەم تیپەدا. من قسە لەگەڵ یانەکە دەکەم. ئێستا بیر لە جیهێشتنی ناکەمەوە. هەموو ئەو هەواڵانەی کە باس لە پەیوەندیکردنم بە ئینتەرمیامی و پاڵمیراسەوە دەکەن درۆیە.

ئامانجی داهاتووت چییە؟

هەمیشە گوتوومە کە حەز دەکەم لە داهاتوودا رۆژێک لە خولی ئەمریکا یاری بکەم. حەز دەکەم ئەزموونی یاریکردنم لەم خولەدا هەبێت، بەڵام جارێ نا. لە ئێستادا بە هیچ شێوەیەک بیر لەوە ناکەمەوە پەیوەندی بە یانەیەکی ترەوە بکەم. لە ئێستادا دەتوانم بڵێم کە حەز دەکەم لە بارسێلۆنا بمێنمەوە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، رۆیشتنی مێسی هەمووانی لە یانەکە تووشی شۆک کردووە چونکە کەس چاوەڕێی ئەوە نەبووە بڕوات.

مێسی باشترین یاریزانی جیهانە و هەرگیز کەس لەو باشتر نەبووە. هەمیشە بەدوای باشتریندا دەگەڕێت بۆ تیپەکە. رۆیشتنی لە بارسێلۆنا تووشی شۆکی کردم. کەس چاوەڕێی ئەوەی نەدەکرد. هەموومان پێمان وابوو گرێبەستەکەی نوێ دەبێتەوە. ئێستا چەند ساڵێک تێپەڕیوە، بەڵام کەس نازانێت لەو رۆژانەدا چی روویداوە. پێم وابوو هەموو ژیانی تۆپی پێی لە بارسا یاری دەکات بەڵام لە ناکاو نەگەڕایەوە مەشقەکان. ئەو باشترین یاریزانی مێژووی ئەم یانەیە و مێژووی تۆپی پێیە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button