ئاسیاعێراق

كاساس لیستی یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق بڵاوده‌كاته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

خیسۆس كاساس لیستی سه‌ره‌تایی یاریزانانی هه‌لبژارده‌ی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت

وابریاره‌ خیسۆس كاساسی راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق پێكهاته‌ی سه‌ره‌تایی تیپه‌كه‌ی بۆ به‌شداریكردن له‌ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئاسیا ئاشكرا بكات، كه‌ بریاره‌ مانگی داهاتوو له‌وڵاتی قه‌ته‌ر ئه‌نجام بدرێت.

پێكهاته‌كه‌ زیاتر له‌ 40 یاریزان له‌ خۆ ده‌گرێت، بریاره‌ ئاراسته‌ی فیدراسۆنی تۆپی پێی ئاسیا بكرێت، پاشان كاساس ناوی یاریزانه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه‌.

پێشبینی ده‌كرێت كاساس چه‌ندین یاریزانی نوێ بانگهێشتی تیپه‌كه‌ی بكات و بریاریشه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوو بگه‌رێته‌وه‌ شاری به‌غداد، ده‌ست به‌ ئاماده‌كارییه‌كان بكات.

عێراق له‌ كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌م شان به‌شانی ئه‌نده‌نوسیا و ژاپۆن و ڤێتنام یاری ده‌كات، یه‌كه‌م یاری له‌ 15ی مانگی داهاتوو به‌رامبه‌ر ئه‌نده‌نوسیا ده‌بێت ، پاشان له‌ 19 مانگ به‌رامبه‌ر ژاپۆن یاری ده‌كات و دواین یاریشی له‌ 24ی مانگ به‌رامبه‌ر ڤێتنام ده‌بێت.

بریاره‌ عێراق له‌ شه‌شی مانگی داهاتوو یارییه‌كی دۆستانه‌ له‌ ئیمارات به‌رامبه‌ر به‌ كۆریای باشور وه‌ك ئاماده‌كاری ئه‌نجام بدات.

جامی ئاسیا بە بەشداری 24 تیپ له‌  12ی مانگی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات و 10ی شوباتی 2024 كۆتایی دێت، تیپەکان بەسەر 6 گروپدا دابەش کراون، هەر گروپێک 4 تیپ له‌ خۆده‌گرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button