ئیسپانیاگرنگترین

موندۆ دیپۆرتیڤۆ وردەکارییەکانی نێوان گێمی یاری بارسێلۆنا و جیڕۆنا ئاشکرا دەکات

چاڤی زۆر تووڕە بوو و چەندین جار بۆکسی لە تەختە دا

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری بارسێلۆنا لە نێوان گێمی یاری رابردووی نێوان بارسێلۆنا و جیڕۆنا زۆر تووڕە بووە و کار گەیشتووەتە بۆکس لێدان لە تەختە (سەبوورە)ی ژووری جلگۆڕینی یاریزانان.

بارسێلۆنا لە یاری رابردوودا بە ئەنجامی 4-2 بە جیڕۆنا دۆڕا و دابەزیە پلەی چوارەمی ریزبەندی لالیگا.

رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردووەتەوە، لە دوای تەواوبوونی گێمی یەکەمی یارییەکە، چاڤی زۆر لە یاریزانان تووڕە بوو، ئەوکات تیمەکەی بە ئەنجامی 2-1 لە دواوە بوو.

موندۆ لە زاری ئامادەبووێکی ژووری جلگۆڕینی بارسا نووسیویەتی

چاڤی زۆر تووڕە و هاواری بەڕووی یاریزانانەکانی دەکرد و هۆشداری لەدەستدانی نازناوی لالیگای پێدان، ئەگەر لەسەر ئاستی خۆیان بەردەوام بن. چاڤی داوای لە یاریزانانی کرد، توند یاری بکەن و چەندین جار بۆکسی لە تەختەی نێو ژووری جلگۆڕیندا.

ئێستا فشارێکی زۆر لەسەر بارسێلۆنایە، ئەمەش بەهۆی دابەزینی ئاستی لە چەند یاری رابردوودا، هەندێ راپۆرتی رۆژنامەوانی باس لە سیناریۆی دوورخستنەوەی چاڤی دەکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button