ئه‌ڵمانیاگرنگترین

توخێل ستایشێکی بێ وێنەی هاری کەین دەکات

''هەمووان کەینیان دەوێت''

Yariga App

یاریگا –

تۆماس توخێل، راهێنەری بایرن میونشن دووپاتیدەکاتەوە، هاری کەین بەشداری لە یاری ئەمشەوی تیمەکەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد دەکات

کەین لە هاوینی رابردوو ریزەکانی تۆتنهامی جێهێشت و پەیوەندی بە میونشنەوە کرد، لەوساتەوە ئاستێکی زۆر باشی پێشکەش کردووە و کۆمەڵێک ریکۆردی شکاندووە.

لەم وەرزەدا کەین 22 گۆڵ و حەوت ئەسیستی هەیە. گۆڵەکانی کەین یارمەتی بایرنیان داوە بە ئاسانی بگاتە قۆناخی 16ی چامپیۆنزلیگ و لەبارەی کەینەوە، توخێل دەڵێت

هەموو هاندەرێک دەیەوێت کەین یاری بۆ تیمەکەیان بکات، زۆر شانازی بە گواستنەوەی هاری دەکەین. کەسایەتییەکی زۆر باشی هەیە و نموونەیەکە بۆ شوێنکەوتنی. هاری زۆر گۆڵ دەکات و زۆر دڵخۆش دەبێت بەرامبەر یونایتد یاری بکات. بە گواستنەوەی هاری چیرۆکێکی گەورەی لەگەڵ خۆی هێنا، چیرۆکەکەش ناوی هێرشبەرێکی ئینگلیزی لە ئەڵمانیا.

بەر لە گواستنەوەی هاری بۆ میونشن، ناوی ئەستێرە ئینگلیزییەکە بە یونایتد بەسترابووەوە، بەڵام لە کۆتاییدا پەیوەندی بە ئێف سی هۆڵیوودەوە کرد. تیمەکەی ئێریک تێن هاخ، لە چامپیۆنزلیگ تەنیا یەک یاری بردووەتەوە و 14 گۆڵی لێکراوە، بەختی گەیشتنی بە قۆناخی داهاتوو زۆر لاوازە و پەیوەستە بە ئەنجامی یاری نێوان گاڵاتەسەڕای و کۆپنهاگن.

بابەتی زیاتر

Back to top button