ئیسپانیاگرنگترین

ئانچێلۆتی باسی یاری نێوان بارسێلۆنا و جیڕۆنا دەکات

''جیڕۆنا باشتر بوو''

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچێلۆتی، راهێنەری ریال مەدرید باسی دێربی کاتالۆنیای کرد و جیڕۆنای بە شایستە دانا.

لە یارییەکانی هەفتەی رابردووی لالیگادا، بارسێلۆنا بە ئەنجامی 4-2 بە جیڕۆنا دۆڕا و ئێستا بە جیاوازی حەوت خاڵ لە دواوەی پێشەنگەوە دێت. ئانچێلۆتی لە پرێس کۆنفرانسی پێش یارییەکەیان بەرامبەر یونیەن بەرلین لە چامپیۆنزلیگ روونیکردەوە

یاری بارسا و جیڕۆنا زۆر خۆش بوو، هەردوو یانەکە شان بە شانی یەکتر وەستابوون. جیڕۆنا باشتر و سەرکەوتووتر بوو. لەڕووی تەکتیک و شیکردنەوەی ئاستی یانەکان، ناتوانم رەخنە یاخود قسە لەبارەی یانەی دیکەوە بکەم، بەڵام یارییەکە خۆش بوو، توانا و کەسایەتی جیڕۆنا زۆر سورپرایزە بۆ ئێمە.

جیڕۆنا بە جیاوازی دوو خاڵ لە پێشەنگی لالیگا دێت و ریال مەدریدیش دووەمە. لەم وەرزەدا، تەنیا لۆس بلانکۆس لە جیڕۆنای بردووەتەوە.

ئەمشەو ریال مەدرید لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر یونیەن بەرلین یاری دەکات و یارییەکەش کاتژمێر 23:00 بە کاتی هەولێر بەڕێوەدەچێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button