ئه‌ڵمانیائه‌وروپائینگلتەرا

یه‌كلاكه‌ره‌وه‌، مانچێسته‌ر سه‌ركه‌وتنی په‌یوه‌سته‌ به‌ خۆی و یاری كۆبنهاگن و گاڵاته‌سه‌رای

ئه‌مشه‌و هه‌مووشتێك یه‌كلاده‌بێته‌وه‌

Yariga App

یاریگا –

یاری نێوان بایرن میونشن و مانچێسته‌ر یونایتد له‌ دوایین گه‌ڕی قۆناغی كۆمه‌له‌كانی چامپیونس لیگ  له‌ كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م له‌ كاتێك ئه‌نجام ده‌درێت، هه‌ردوو یانه‌ به‌ شكسته‌وه‌ گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ خوله‌كه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێكیان جیاده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌، تیپه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ گه‌یشتنی به‌ قۆناغی داهاتوو مسۆگه‌ركردووه‌، تیپه‌ ئینگلیزیه‌كه‌ش له‌ لێواری ماڵئاوایكردنه‌وه‌، هیوایه‌كی زۆر لاوازی هه‌یه‌.

له‌ ئێستادا دۆخی مان یونایتد له‌خولی ناوه‌خۆ وه‌ك پێویست نیه‌و یانه‌كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو له‌سه‌ر یاریگای خۆی له‌ ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو به‌ بۆرنمۆس دۆرا، له‌سه‌ر ئاستی ئه‌وروپاش له‌ ژێر ره‌حمه‌تی یاری دووه‌می ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ ده‌بێت كه‌ له‌ نێوان كۆبنهاگنی دانیماركی و گه‌ڵاته‌سه‌رای توركی به‌رێوه‌ ده‌چێت.

مانچسته‌ریۆنایتد خاوه‌نی ته‌نها چوار خاڵه‌و پله‌ی كۆتایی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتوه‌، ئه‌م یانه‌یه‌ سه‌ره‌تا پێویسته‌ خۆی به‌رامبه‌ر بایرن بردنه‌وه‌ تۆمار بكات و یارییه‌كه‌ی تریش به‌به‌رامبه‌ر بوون كۆتایی پێ بێت تا بگاته‌ قۆناغی داهاتوو، جگه‌ له‌م سیناریۆیه‌ هه‌ر ئه‌نجامێكی تر یانه‌كه‌ ده‌خاته‌ ده‌ره‌وه‌ی قۆناغی داهاتوو, ئه‌مه‌ش زه‌ره‌رێكی گه‌وره‌ی دارایی له‌ یانه‌كه‌ ده‌دات و ره‌نگه‌ قوربانی یه‌كه‌میش تین هاخی راهێنه‌ر بێت دوورنیه‌ دوور بخرێته‌وه‌.

مانچسته‌ریۆنایتد ئه‌ركی ئاسان نابێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی بردنه‌وه‌, بایرن خاوه‌نی 13 خاڵه‌و سه‌ركه‌وتنی به‌ پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناغی داهاتوو به‌ده‌ستهێناوه‌، به‌ڵام ئه‌م یانه‌یه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو له‌ بۆندسلیگا توشی گه‌وره‌ترین دۆران بوو بۆیه‌ بۆ ئاشتكردنه‌وه‌ی هانده‌رانیان پێویستیان به‌ بردنه‌وه‌یه‌.

له‌م یارییه‌دا سێرج گنابری به‌هۆی پێكانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ بایرن میونخ گه‌شت ناكات،له‌هه‌مان كات سفین ئۆلێریچی گۆڵپارێزی دووه‌میش پێكانی هه‌یه‌.

له‌یاری دووه‌می ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه‌ یانه‌ی كۆبنهاگنی دانیماركی به‌ پێنج خاڵ له‌ پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی میوانداری گاڵاته‌سه‌رای توركی ده‌كات, ئه‌ویش پێنج خاڵی هه‌یه‌و پله‌ی سێیه‌می ریزبه‌ندی گرتوه‌، بردنه‌وه‌ی هه‌ر تیپێك سه‌ری ده‌خات بۆ قۆناغی داهاتوو، به‌رامبه‌ر بوونیش مانای چوونه‌ ده‌ره‌وه‌یان نیه‌ به‌مه‌رجێك مانچسته‌ریۆنایتد بردنه‌وه‌ له‌ یارییه‌كه‌ی خۆی به‌ده‌ست نه‌هێنێت،ئه‌وكات كۆبنهاگن ده‌گاته‌ قۆناغى داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button