ئیسپانیاگرنگترین

ئامارەکانی بارسێلۆنا دڵخۆشکەر نین

Yariga App

یاریگا

بارسێلۆنا لە گەڕی 16ـی لالیگا و لە یاریگای خۆی بە ئەنجامی 2-4 بەرامبەر جیرۆنا، تووشی دۆڕانێکی قورس بوو، دوای یارییەکەش رەخنەیەکی زۆر لە هێلی بەرگری یانەکە گیرا.

بارسێلۆنا لەم وەرزەی لالیگا لە 16 یاریی 18 گۆڵی لێکراوە و بە کۆکردنەوەی 34 خاڵ لە پلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولەکەدایە.

هەرچەندە رێگایەکی درێژ ماوە تاوەکو کۆتایی ئەم وەرزە، بەڵام ئامارە خراپەکانی ئەو یانەیە تاوەکو ئێستا، هاندەرانی یانەکەی هەرێمی کەتەلۆنیای نیگەران کردووە.

بارسێلۆنا وەرزی ڕابردوو لە تەواوی لالیگادا 20 گۆڵی لێکرا، بەڵام ئێستا لەم وەرزەدا تەنها لە 16 یاریی 18 گۆڵی لێکراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button