ئه‌وروپائینگلتەرا

تێن هاخ: دەتوانین لە ھەموو رکابەرێک ببەینەوە

Yariga App

یاریگا

تین هاخ پێوایه‌  تیپه‌كه‌ی له‌ توانایداهه‌یه‌ له‌ هه‌ر تیپێك بباته‌وه‌ كه‌ رووبه‌روویان ده‌بێته‌وه‌.

ئیریک تین هاخ به‌رێوه‌به‌ری هونه‌ری  مانچێستەر یونایتد  باسی لە یاری داهاتووی تیپەکەی له‌ چامپیونس لیگ به‌رامبه‌ر بایرن میونشن کرد، کە بڕیاره‌ سبەی سێشەممە لە ئۆڵدترافۆرد به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاری بكه‌ن.

تین هاخ له‌ باره‌ی ئه‌گه‌ری ده‌رچونیان له‌ چامپیونس لیگ گوتی: نازانم، هەرگیز بیر لە سیناریۆی خراپ ناکەمەوە، هێشتا دەرفەتمان لەبەردەمدایە، به‌ڵام ده‌رفه‌ته‌كه‌ له‌ ده‌ستی ئێمه‌ نیه‌، ده‌بێت له‌ یارییه‌كه‌ بردنه‌وه‌ی تۆماربكه‌ین.‌

له‌باره‌ی ئاماده‌بوونی یاریزانه‌كانیش گوتی، مەشق و راهێنانمان هەیە و له‌ به‌شداریكردنی ته‌واوی یاریزانه‌كان دڵنیانیم، ئه‌گه‌ری به‌شدارینه‌كردنی  ڤیکتۆر لیندێلۆف هەیە، دەبێت چاوەڕێی بکەین.

سه‌باره‌ت به‌ ئاستی تیپه‌كه‌ی گوتی، پێشتر ئاستێکی زۆر باشمان پێشکەش کردووە،  دەتوانین لە هەر تیپێک ببەینەوە كه‌ ڕووبه‌روومان ببێته‌وه‌ و  ئەوەمان نیشانداوه‌، ئۆڵدترافۆرد شوێنێکی خۆش نییە بۆ ركابه‌ره‌كانمان.

یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد هیوای گه‌یشتنی به‌ قۆناخی داهاتووی چامپیونس لیگ لاوازه‌، ده‌بێت له‌  بایرن میونشن بباته‌وه‌ و كۆبنهاگن و گالاته‌سه‌رایش یه‌كسانبن، به‌م شێوه‌یه‌ شه‌یتانه‌سوره‌كان ده‌گه‌نه‌ قۆناخی  داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button