ئیسپانیا

وەفایەکی جوان؛ چوامینی لەپێناوی هاوڕێیەکی ئامادەی دوایین یاریی ریال مەدرید نەبوو

Yariga App

یاریگا –

چوامینی کە ئێستا بەهۆی پێکانەوە بۆ یاریکردن بەردەست نییە، لەپێناوی هاوڕێیەکی ئامادەی دوایین یاریی ریال مەدرید نەبوو.

ماڵپەڕی دێڤینسا سێنتڕالی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، ئۆریلێن چوامینی ناوەڕاستکاری فەرەنسی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی رۆژی شەممە لە دوایین یاریی یانەکەی لە لالیگا بەرامبەر ریال بێتیس ئامادە نەبوو، بەلکو لە یارییەکی خولی پلەدووی ئیسپانیا ئامادە بوو.

چوامینی لە یاریی لیگانێس و ئێلدێنسی لە خولی پلەدووی ئیسپانیا ئامادە بوو، ناوەڕاستکارە فەرەنسییەکە بۆ ئەوەی یاریی مارک ئۆلیڤیێی هاوڕێی ببینێت و لە نزیکەوە هانی بدات، لە یاریگای بۆتارکێ ئامادەبوو لە نزیکەوەی سەیری یاریی هاوڕێیەکەی کرد.

میدیا ئیسپانییەکە ئاشکرایکردووە، چوامینی وەکو وەفایەک و هاندانێک بۆ هاوڕێیەکەی سوور بوو لەسەر ئەوەی لە یەکەم یاریی ئۆلیڤیێ لە یانەی ئێلدێنسی ئامادە بێت، کە پێشتر هەردوو یاریزانە فەرەنسییەکە لە ریزەکانی لاوانی بۆردۆ بەیەکەوە یارییان دەکرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button