ئیسپانیاگرنگترین

رودیگەر بەشداری یاری داهاتووی ریال مەدرید ناکات

کاتی پشووە...

Yariga App

یاریگا –

ئەنتۆنیۆ رودیگەری ئەڵمانی بەشداری یاری داهاتووی ریال مەدرید ناکات.

سبەی سێشەممە لە یارییەکانی گەڕی شەشەمی قۆناخی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، ریال مەدرید لە یاریگای رادێ ئۆبرێنۆڤیچ دەبێتە میوانی یونیەن بەرلینی ئەڵمانی.

رۆژنامەی مارکا بڵاویکردووەتەوە، ئەنتۆنیۆ رودیگەری ئەڵمانی و بەرگریکاری مێرێنگی بەشداری یارییەکەی سبەی ناکات، کارلۆ ئانچێلۆتی بڕیاریداوە پشوو بە رودیگەر بدات و لە جێگەی ئەو یاری بە ناچۆ فێرناندێز دەکات.

لە سەرەتای ئەم وەرزە ئێدێر میلیتاوی بەرازیلی تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بوو، ئەمەش بووە دەرفەتێک بۆ بەرگریکارە ئەڵمانییەکە تا لە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەی شوێنی خۆی بکاتەوە.

رودیگەری تەمەن 30 ساڵان لەم وەرزە بە ئاستێکی بەرز دەرکەوتووە، بە یەکێک لە یاریزانە کاریگەرەکانی یانەکەی هەژماردەکرێت و رۆڵێکی بەرچاوەی هەبووە لە خاوێن راگرتنی تۆڕی گۆڵی تیپەکەیدا.

مێرێنگی لەم وەرزەی چامپیۆنزلیگ 5 یاری کردووە و هەر 5 یارییەکەی بردووەتەوە، بە کۆکردنەوەی 15 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەکەی گرتووە و سەرکەوتنی بۆ قۆناخی شازدەی پاڵەوانێتییەکە مسۆگەر کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button