عێراقکوردستانگرنگترین

یاریگا ناوی بەربژێرانی راهێنەری داهاتووی هەولێر ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –
هەریەکە لە عەبدولغەنی شەهد و قەحتان جەسیر بەربژێرن بۆ ئەوەی شوێنی عەباس عوبێد بگرنەوە و ببنە راهێنەری داهاتووی یانەی هەولێر.

بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی وەرزشی یاریگا، هەریەکە لە عەبدولغەنی شەهد و قەحتان جەسیر بەربژێرن بۆ ئەوەی شوێنی عەباس عوبێد بگرنەوە و ببنە راهێنەری داهاتووی یانەی هەولێر، بەڵام ئێستا بە شێوەیەکی کاتی عەبدولقادر حوسێن بووەتە راهێنەری یانەکەی قەڵاومنارە و لە یاریی داهاتوو رۆژی پێنجشەممە بەرامبەر مینا راهێنەرایەتی یانەکە دەکات.

جگە لەو دوو راهێنەرە چەند ناوێکی دیکەش دەهێنرێن بۆ ئەوەی ئەرکی راهێنەرایەتی یانە زەردپۆشەکە وەربگرن، حەیدەر عەبدولئەمیر راهێنەری پێشووی یانەی زاخۆ یەکێکە لەوانە، بەڵام ئەم دوو راهێنەرە نزیکترین بژاردەن.

https://www.facebook.com/photo.php?fbid=945276360292025&set=pb.100044290096476.-2207520000&type=3

عەبدولغەنی شەهد پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی نەفتی وەسەت و شوڕتە و نەجەف و کەربەلای و هەڵبژاردەی عێراقی کردووە، کە لەوەتەی ساڵی 1999 کاری راهێنەرایەتی دەکات.
قەحتان جەسیریش پێشتر راهێنەرایەتی یانەکانی سناعە و نەجەف و شوڕتە و تەڵەبە و هەڵبژاردەی لاوانی عێراقی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button