ئینگلتەرا

گواردیۆلا: شانازی بە یاریزانەکانم دەکەم

Yariga App

یاریگا

پێپ گواردیۆلا، راهێنەری ئیسپانی یانەی مانچێستەر سیتی دوای بردنەوەی یانەکەی، بەرامبەر لۆتن تاون لە گەڕی شازدەی پرێمەرلیگ، ستایشی یاریزانەکانی کرد.

راهێنەرە ئیسپانیەکەی ستیزن دوای یارییەکە لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی یارییەکە گووتی

دوای چەند ئەنجامێکی خراپ لە چەند هەفتەی ڕابردوودا، ئەمجارە ئاستێکی نایابمان لە یارییەکەی ئەمشەودا پێشکەش کرد. لە کۆتا خولەکی گێمی یەکەمدا گۆڵێکمان لێکرا و تاقیکردنەوەیەکی زۆر باش بوو بۆ ئێمە، خۆشبەختانە وەک پێویست کاردانەوەمان هەبوو

پێپ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا گووتی

لە ماوەی رابردوو لە دۆخێکی قورسدا بوین، بەڵام یاریزانەکانم بە هەموو هێزی خۆیان جەنگان و تا دوا سات لە هەوڵدانیان نەوەستا. شانازی بە یاریزانەکانمەوە دەکەم سەربەرزانە لەم دۆخە رزگار بوون

مانچێستەر سیتی دوای سێ بەرامبەربوون و دۆڕانێک، دواجار لە گەڕی شازدەی پرێمەرلیگ بە ئەنجامی 2-1 لە لۆتن تاونی بردەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button