ئینگلتەرا

مانچێستەر یونایتد چاوی لە یاریزانێکی مانچێستەر سیتییە

Yariga App

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد بەنیازە لە گواستنەوەی زستانەدا کالڤین فیلیپس، یاریزانە بێبەختەکەی یانەی مانچێستەر سیتی بگوازێتەوە.

سەرەڕای هەوڵەکانی لە چەند مانگی رابردوودا، فیلیپس هێشتا نەیتوانیوە سەرنجی پێپ گواردیۆلا بۆە لای خۆیدا رابکێشێت و زۆر ناڕازییە لەو دۆخەی کە ئێستا لە مانچێستەر سیتی هەیەتی.

ئەم دۆخە وایکردووە ئەم یاریزانە ئامادەبێت لە گواستنەوەی زستانەدا مانچێستەر سیتی جێبهێڵێت، بەتایبەتی کە پێپ گواردیۆلا بە روونی جەختی لەوە کردووەتەوە کە تا کۆتایی وەرز جێگەی لە پێکهاتەی سەرەکی تیپەکەدا نابێتەوە.

لەسەر ئەم بابەتە پێگەی goal لە هەواڵێکی سەیردا ئاماژەی بەوە کردووە کە بەڕێوبەرانی یونایتد بە وردی چاودێری بارودۆخی ئەم یاریزانە دەکەن و هیوادارن بتوانن لە پەنجەرەی زستانی داهاتوودا یاریزانەکە بگوازنەوە بۆ ئۆڵدترافۆرد.

دەگوترێت ئەستێرەی ئینگلیەزیەکە دەتوانێت لە مانگی یەکدا گرێبەستێکی خواستن لەگەڵ یونایتد واژۆ بکات و دواتر لە گواستنەوەکانی هاوینەدا گرێبەستەکەی بە هەمیشەیی بکات.

سەرچاوە نزیکەکانی ئێریک تێن هاخ پێشتر ئارەزووی خۆیان بۆ گواستنەوەی فیلیپس راگەیاندووە. ئەم راهێنەرە هۆڵەندییە داوای لە بەڕێوەبەرانی یانەی یونایتد کرد کە هەنگاو بنێن بۆ ئەوەی بە زووترین کات سوود لە تواناکانی فیلیپس وەربگرن تاوەکوو بتوانن بەهۆی ئەوەوە ئەنجامەکانیان باستر بکەن و بگەرێنەوەی سەر رێچکەی پێشووتریان.

بابەتی زیاتر

Back to top button