ئه‌مریکا

سکالۆنی بۆ ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەک لە هەڵبژاردەی ئارجێنتینا پەنا بۆ مێسی دەبات

Yariga App

یاریگا –

سکالۆنی بۆ ئەنجامدانی چەند گۆڕانکارییەک لە هەڵبژاردەی ئارجێنتینا و بەردەوامبوونی لە راهێنەرایەتی تانگۆ پەنا بۆ مێسی دەبات.

تۆڕی ESPNـی ئەمریکی ئاشکرایکردووە، لیۆنێل سکالۆنی راهێنەری هەڵبژاردەی ئارجێنتینا داوای گۆڕانکاریی ریشه‌یی لە پێکهاتەی هەڵبژاردەی ئارجێنتینا كردووه‌،دەیەوێت  چه‌ند یاریزانێك له‌ هەڵبژاردەکە دووربخاته‌وه‌ و ئه‌مه‌ی كردۆته‌ مه‌رج بۆ به‌رده‌وامبوون له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی.

تۆڕەکە ئاشكرایکردووە، سکالۆنی بەنیازە لەگەڵ لیۆنێل مێسی کاپتنی تانگۆ کۆببێتەوە و گۆرانکارییەکانی له‌گه‌ڵ تاوتوێ بكات، گرنگترینیان دوورخستنەوەی چەند یاریزانێک و ده‌رفه‌تدان به‌ چه‌ند یاریزانێكی نوێ بۆ پێکهاتەکەیان دەبێت.

لە ماوەی رابردوودا رۆژنامەکان بڵاویانكرده‌وه‌، لیۆنێل سکالۆنی بەنیازە واز لە ئەرکەکەی بهێنێت بەهۆی چەند کێشەیەکی لە هەڵبژاردەکە و لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئارجێنتینا.

بابەتی زیاتر

Back to top button