چاڤی بە یاری کردنی ئەستێرەکەی جیرۆنا نیگەرانە

یاریگا –
پابلۆ تۆرێ، یاریزانی یانەی جیرۆنا، بە هۆکارێکی سەیر لە گریبەستەکەیدا ئەمشەو ناتوانێت بەرامبەر بارسێلۆنا یاری بکات.
لە کۆنگرە رۆژنامەوانیەکەی دوێنێی یارییەکەی جیرۆنا و بارسێلۆنا، چاڤی راهینەری بارسێلۆنا، بە ئاشکرا رایگەیاند کە حەزی نەدەکرد ئێریک گارسیا بەرامبەر بارسێلۆنا یاری بکات. لەبەر ئەوەی یانەی بارسێلۆنا بڕگەی یاری نەکردنی بەرامبەریان لە گرێبەستەکەی نەگونجاندووە پەشیمانی خۆی دەربڕی.
چاڤی یاریکردنی ئەو یاریزانانەی کە بە خواستن رۆیشتون بەرامبەر بارسێلۆنا بە گونجاو نازانێت و لەمبارەیەوە دەڵێت:
گەر بەدەست من بوایە بڕگەیەکی لەم شێوەیەم لەناو گرێبەستی هەموو ئەو یاریزانانەی بە خواستن لە یانەکانیتر یاریدەکەن زیاد دەکرد کە نەتوانن بەرامبەر بارسێلۆنا یاری بکەن.
چاڤی لە کاتێکدا لەم بابەتە گلەییدەکات کە هەفتەی رابردوو بەهۆی گۆڵەکەی جواو فیلیکسەوە بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید سەرکەوتنی بەدەست هێنا. فیلیکس بە خواستن لە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە کردووە لە گرێبەستەکەشیدا هیچ بڕگەیەکی یاری کردن نەهاتووە.
لە جیرۆنا پابلۆ تۆرێ، کە یاریزانی بارسێلۆنا بووە و بەخواستن لە جیرۆنا یاریدەکات، بەڵام لە گرێبەستەکەیدا بڕگەیەک هەیە کە بەپێی ئەو بڕگەیە یانەکە دەبێت 300 هەزار یۆرۆ بداتە بارسێلۆنا لەبەرامبەر یاری کردنی تۆرێ بەرامبەریان. بەڵام جیرۆنا ئامادە نەبوو ئەم بڕە پارەیە بدات و بەم شێوەیە تۆرێ ئەمشەو ناتوانێت رووبەڕووی بارسێلۆنا ببێتەوە.