ئینگلتەراگرنگترین

هالاند بەرامبەر لوتن تاون یاریی ناکات

بەهۆی پێکانەوە

Yariga App

یاریگا –

هالاند بەهۆی پێکانەوە لە یاریی ئەمڕۆ بەرامبەر لوتن تاون لە پرێمەرلیگ یاریی ناکات.

میدیاکانی بەریتانیا رایانگەیاندووە، ئێرلینگ هالاند هێرشبەری نەرویجی لە یاریی ئەمڕۆ یەکشەممە بەرامبەر لوتن تاون لە گەڕی شازدەمی پرێمەرلیگ بەهۆی پێکانەوە ئامادە نابێت، هالاند لەگەڵ شاندی یانەکەی گەشتی نەکردووە.

هالاند لەم وەرزەی پرێمەرلیگ بە تۆمارکردنی 14 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە و لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان لە 22 یاری 19 گۆڵی تۆمار کردووە.

ئەمڕۆ ئێوارە لە گەڕی شازدەمی پرێمەرلیگ، مانچێستەر سیتی لە یاریگای کێنلوۆرس رۆد دەبێتە میوانی لوتن تاون، کە مان سیتی بە کۆکردنەوەی 30 خاڵ لە پلەی چوارەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button