ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ رەخنە لە پێكهاتەی یانەكەی دەگرێت

Yariga App

یاریگا –

ئێریك تێن هاخ، راهێنەری هۆڵەندی یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی رەخنە لە پێكهاتەی یانەكەی دەگرێت و پێی وایە ئەو یاریزانانە بەس نین.

لەو كاتەوەی تێن هاخ بووە بە راهێنەری مانچێستەر یونایتد، یانەكە بەهای نزیكەی 400 ملیۆن پاوەندی لە گواستنەوەی یاریزاناندا خەرجكردووە.

شەوی رابردوو مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆی میوانداری بۆرنمسی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی سێ گۆڵی بێ وەڵام لە بەرژەوەندی یانەی میوان كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شازدەی خولی ئینگلیزیدا.

لە دوای یارییەكە تێن هاخ گوتی:

پێموایە وەک پێکهاتەیەك پێكهاتەكەمان ئەوەندە باش نیە کە ئاستێکی بەردەواممان هەبێت و دەبێت وەک تیمێك کاربکەین بۆ باشترکردنی ئەوە، ئێمە ناتەبایین و توانای ئەوەمان هەیە کە ئەوە بکەین بەڵام دەبێت هەموو یارییەك و سێ رۆژ جارێکك ئەنجامی بدەین.

لە درێژەی قسەكانیدا گوتیشی:

دەبێت وەك گروپێك پێشبكەوین و باشتر بین، دەبێت توندتر بین بۆ ئەوەی هەر لەسەرەتاوە ئامادەبین بۆ یارییەکە، دوێنێ گوتم ناتوانیت لەم خولەدا بیت ئەگەر لە بەرزترین ئاستدا یاری نەکەیت چونکە دەدۆڕێیت.

لە دوای یارییەكە هاندەرانی ئۆڵد ترافۆرد فیكەی ناڕەزاییان بۆ یانەكەیان لێدا و لەو بارەیەشەوە تێن هاخ گوتی:

بەداخم بۆیان، چونكە هەمیشە لە پشتمان وەستاون و چاوەڕوانی زیاترمان لێدەكەن، دەبێت لە فیكەی سەرەتاوە پشتگیریمان بكەن.

لەم وەرزەدا تا ئێستا لە پرێمەرلیگ مانچێستەر یونایتد چوار جار لە یاریگای خۆیدا دۆڕاوە و 11جار لە 23 یاریدا لە سەرجەم پاڵەوانیەتیەكاندا، بەوەش داهاتووی تێن هاخ بە ناڕوونی دەمێنێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button