ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێلیگرینی: ئێمە نزیكتر بووین لە بردنەوە وەك لە ریال مەدرید

Yariga App

یاریگا –

مانوێل پێلیگرینی، راهێنەری یامەی ریال بێتیسی ئیسپانی پێی وایە یانەكەی نزیكتر بووە لە بردنەوە وەك لە ریال مەدرید.

شەوی رابردوو ریال بێتیس لە یاریگای بێنیتۆ ڤیامارینی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدریدی كرد و یارییەكەش بە ئەنجامی گۆڵێك بۆ هەردوولا كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شازدەی خولی ئیسپانیا.

لە دوای یارییەكە لە لێدوانەكانیدا بۆ رۆژنامەی ماركا پێلیگرینی گوتی:

یارییەكە زۆر نایاب بوو، هەردوو تیپەكە بەردەوام بە دوای گۆڵی بەرامبەردا دەگەڕان، ئێمە باشترین هەلمان هەبوو لە یارییەكەدا، هەروەها لێدانمان بۆ گۆڵ زیاتر بوو وەك لەوان، بەڵام بەداخەوە نەمانتوانی گۆڵی دووەم تۆمار بكەین.

بەردەوام بوو گوتیشی:

ریال مەدرید یانەیەكە دەبێت بەردەوام ئاگاداری بیت، زۆر بە كەمی تۆپ لەدەست دەدەن، ئێمە بەباشی بەرگریمان كرد بەرامبەریان و هەلی زۆریان نەبوو، هەستێكم هەیە كەئێمە زیاتر لە سێ خاڵەكەوە نزیك بووین.

سەبارەت بە ئیسكۆ گوتی:

بوونی ئەو زۆر گرنگە چونکە سوودێکی زیادەمان پێدەبەخشێت لە کوالیتیدا، هەرچەندە لایەنە بەهێزەکەی بەشی تەکنیکییە، بەڵام بە ژمارەیەکی سەرنجڕاکێش دەچێتە ناو یارییەکانەوە، هەمیشە تۆپەکەی دەوێت و كەسایەتی بە تیپەکە دەبەخشێت، زۆر دڵخۆشم بۆی، لە تەمەنێکی گونجاودا دەستی بە ژیانی وەرزشی خۆی کردەوە و رازیكردنی بۆ هاتنی بۆ بێتیس سەرکەوتنێکی زۆر گرنگ بوو.

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت و ریال بێتیسیش بە 26 خاڵ لە پلەی حەوتەم دێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button