ئیسپانیاگرنگترین

ڕیال مەدرید دوو خاڵی گرنگی لە دەستدا

Yariga App

یاریگا

ڕیال مەدرید لە گەڕی شازدەی لالیگا لە دەرەوەی یاریگای خۆی بووە میوانی ڕیال بێتس و یارییەکەش بە ئەنجامی گۆڵێک بۆ هەردوولا کۆتایی هات.

یانە شاهانەکە لە پێناو پارێزگاریکردن لە پێشەنگایەتی خولی ئیسپانیا ئەمجارە، لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی یانەکەی هەرێمی ئەندەلوس بووەوە.

نیوەی یەکەمی یارییەکە یاریزانانی هەردوو یانە زۆر هەوڵیاندا بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام سەرجەم هەوڵەکانیان بێسوود بوون و 45 خولەکی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

لەگەڵ دەستپێکردنی نیوەی دووەم و لە خولەکی 53 براهیم دیاز ئاسیستێکی کرد و جوود بلینگهام  توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە لە بەرژەوەندی ڕیال مەدرید تۆمار بکات.

دوای ئەو گۆڵەی یاریزانانی میوان، خاوەن یاریگا بە هەوڵەکانیدا هاتنەوە ئەوە بوو لە خولەکی 66 توانیان گۆڵی یەکسانبوون تۆمار بکەن.

لە بەردەوامی یارییەکە یاریزانانی یانەی ڕیاڵ مەدرید زۆر هەوڵیاندا بۆ گۆڵی دووەمی یارییەکە، بەڵام هەوڵەکانیان بێسوود بوون لە کۆتاییدا یارییەکە بە یەکسانبوون کۆتایی هات.

بەم شێوەیە ریال مەدرید دوو خاڵی گرنگی لە دەرەوەی یاریگای لە گەڕی شازدەی لالیگا لە دەستدا و ڕەنگە بە بردنەوەی جیرۆنا لە یاریی بەرامبەر بارسێلۆنا پێشانگایەتی لالیگاش لە دەست بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button