ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ریال بێتیس

Yariga App

یاریگا –

پێكهاتەی پێشبینیكراوی كارلۆ ئانچێلۆتی ئیتاڵی و راهێنەری یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ یارییەكەیان بەرامبەر ریال بێتیس.

وا بڕیارە ئەمڕۆ كاتژمێر 18:15 بە كاتی كوردستان ریال بێتیس لە یاریگای بێنیتۆ ڤیامارینی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی شازدەی خولی ئیسپانیا.

بۆ ئەو یارییە ریال مەدرید لە تواناكانی هەریەك لە دانی كارڤاخال، ئێدوارد كاماڤینگا، ئۆرێلیەن چوامینی، ڤینیسیۆس جونیۆر، ئیدێر میلیتاو، تیبۆ كۆرتوا و ئاردا گولەر بێ بەش دەبێت.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید:

گۆڵپارێز: تیبۆ كۆرتوا

هێڵی بەرگری: مێندی، ئالابا، رودیگەر، ڤاسكوێز

هێڵی ناوەند: كروس، ڤاڵڤێردی ، مۆدریچ، بێڵینگهام

هێڵی هێرشبردن: رۆدریگۆ، براهیم دیاز

ریال مەدرید بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی خولی ئیسپانیا دێت و ریال بێتیسیش بە كۆكردنەوەی 25 خاڵ لە پلەی حەوتەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button