
یاریگا
زاخۆ لە شاری نەجەف، لە گەڕی هەشتەمی خولی ئەستێرەکانی عێراق، بووە میوانی یانەی شوڕتە و یارییەکەشی بە ئەنجامی 0-2 دۆڕاند.
نیوەی یەکەمی یارییەکە، یاریزانانی هەردوولا لە 15 خولەکی سەرەتا، زۆر بە وریایی یارییان دەکرد و ناوە ناوەش خۆیان لە گۆڵی یەکتری نزیک دەکردەوە.
لە خولەکی 33 ناوبژیوانی یارییەکە، لێدانێکی سزای لە بەرژەوەندی شوڕتەی خاوەن یاریگا گرت، مەحمود مەواس توانی بە سەرکەوتوویی لێدانەکە جێبەجێ بکات و گۆڵی یەکەمی یارییەکەی کرد.
نیوەی یەکەم یاریزانانی زاخۆ هەوڵیاندا ئەنجامی یارییەکە یەکسان بکەنەوە، بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.
نیوەی دووەمیش یاریزانانی شوڕتە دەست پێشخەریان کرد و ئەمجارەیا لە خولەکی 61 ئیدریسا نیانگ، توانی بۆ جاری دووەم لە یارییەکە، تۆڕی زاخۆ بهەژێنێت.
لە کۆتاییدا یارییەکە کە بەرژەوەندی شوڕتە بە ئەنجامی 2-0 کۆتایی هات و ئەو یانەیە پێنجەم بردنەوەی ئەم وەرزەی بەدەستهێنا، لە بەرامبەردا زاخۆ تووشی دووەم دۆڕانی ئەم وەرزە بوو.