ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

تێن هاخ داوایەكی یاریزانانی مانچێستەر یونایتدی رەتكردەوە

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد ئێریك تێن هاخی هۆڵەندی و راهێنەری یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی داوایەكی یاریزانانی یانەكەی رەتكردەوە.

لە كۆتا یارییاندا مانچێستەر یونایتد لە یاریگای ئۆلد ترافۆردی تایبەت بە خۆیان میوانداری چێڵسیان كرد و یارییەكەشیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لێ بردەوە، لە میانی یارییەكانی هەفتەی پانزەی خولی ئینگلیزیدا.

زۆربەی سەرچاوەكان باسیان لە ناكۆكی لە ژووری جل گۆڕین لە نێوان تێن هاخ و یاریزانەكاندا دەكرد، بەڵام هەر زوو شەیتانە سوورەكان لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا ئەو هەواڵانەیان رەتكردەوە.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی دەیڵی مەیڵ بەشێك لە یاریزانانی مانچێستەر یونایتد كە پێكدێن لە لوك شۆو، ماركۆس راشفۆرد، رافایێل ڤاران، كارلۆس كاسێمیرۆ و لیساندرۆ مارتینێز لە چەند رۆژی رابردوودا چەندین ناڕەزاییان بۆ تێن هاخ ناردووە بەهۆی زۆری خشتەی یارییەكان و راهێنانەكانەوە.

لە راپۆرتەكەشدا هاتووە، یاریزانەكان داوای زیادكردنی رۆژە پشووەكانیان دەكەن، بەڵام هەر زوو راهێنەرەكە رەتیكردووەتەوە.

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، وەڵامەکەی تێن هاخ ئەوە بووە كە بەرزترین پێوەرەکانی خۆبەخشی و قوربانیدان پێویستە بۆ یاریکردن بۆ یانەیەكی وەك مانچێستەریونایتد و پێویستە یاریزانان ئامادەبن بۆ ئەوەی جەستە و هزریان بە تەواوی پێشكەش بكەن .

شەیتانە سوورەكان بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێن.

بابەتی زیاتر

Back to top button