ئینگلتەرا

مانچستەر بە کۆمەڵ یاریزانەکانی دەخاتە بازاڕی فرۆشتنەوە

یاریگا –

مانچستەر یونایتد دەستەیەک لە یاریزانە دیارەکانی دەخاتە بازاڕەوە و لە ئێستاوە ئامادەیە بپ گوێگرتن لە دەستەوارەکان.

مان یو بە باشترین کاتەکانی خۆیدا گوزەر ناکات و ئەنجامەکانی یانەکە هەڵکشان و داكشانی زۆری پێوە دیارە و لە ریزەکانیشیدا پێکانی زۆر هەیە و گرفت بۆ تین هاگی راهێنەر دروست بووە بۆ دارشتنی پێکهاتەیەکی جێگیر، هەر بۆیە بە لە نزیکترین کاتدا کە گواستنەوەکانی ئەم زستانەیە، سێ لە یاریزانە دیارەکانی دەفرۆشێت.

بەپێی زانیارییەکانی میگێل دیلانی لە رۆژنامەی ئیندیپێندێت، کارگێری مانچستەر هەر سێ یاریزان کاسیمێرۆ، جەیدن سانچۆ و رافایل ڤاران دەخاتە بازاڕەوە و چاوەڕێی جۆری ئەو دەستەوارانەیە کە لە میرکاتۆی زستانەدا بۆیان دەخرێتە روو.

دوانەی کاسیمێرۆ و ڤاران بەهۆی پێکانەوە و، سانچۆی ئینگلیزییش بەهۆی ئەو گرفتە هەڵواسراوانەوەی لەگەڵ تین هاگ، دوورکەوتوونەتەوە لە پێکهاتەی سەرەکیی و جێگرەوەیان بۆ دروست بووە لە یانەکە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button